هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە 2014ەوە بەبڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستییان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، لەدوای ساڵی 2014ەوە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستی و ئامێریان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە، ئەرکەکانیشیان لەدوای کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی هەردوو وڵات پاڵپشتیکردنی هێزە عێراقییەکان دەبێت.

واین مارۆتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، لە هەفتەی پێشوودا بەبڕی 35 ملیۆن دۆلار هێزە عێراقییەکان لەلایەن هاوپەیمانانەوە پڕچەککراون، ئەمەش لە سندوقی پەرەپێدانی هێزە عێراقییەکان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو پێداویستییانەی دابینکراون ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و هاوکاریی هەواڵگری و سەرجەم بوارەکانی پەیوەست بە هێزە ئەمنییەکانی گرتووەتەوە، ئەو هاوکارییانەش بەردەوامییان دەبێت لە ئەگەری کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکاشدا.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 10 هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا هەفتانە دەگاتە عێراق

بابەتی دواتر

ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر: ڕەوشی تەندروستیی شارەکەمان مەترسیدارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دزی دەرمانخانەکان دەستگیرکران

لە دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکیان لە کاتی دزیکردندا، پۆلیسی بەغداد چوا کەسیان دەستگیرکرد کە بە دزی دەرمانخانەکان…
Total
0
Share