پزیشكێكی پسپۆر چەند زانیارییەك لەبارەی شەپۆلی نوێی كۆرۆناوە ئاشكرادەكات

پزیشكێكی پسپۆری نەخۆشییەكانی سنگ و بۆرییەكانی هەوا چەند زانیارییەكی نوێ لەبارەی شەپۆلە نوێیەكەی كۆرۆناوە ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە ئەو كەسانەی تووشدەبن بە سووكی دەیگرن و سیستمی بەرگريی جەستەیان بەهێز دەبێـت.

دكتۆر كامەران قەرەداغی پزیشكی پسپۆری نەخۆشییەكانی سنگ و بۆرییەكانی هەوا ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا هەیە شەپۆلی چوارەمی ئۆمیكرۆنە و شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆنا بوونی نییە و ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی گۆڕیوە و ئەم شەپۆلە نوێیەی هەیە ئۆمیكرۆنە و ژمارەی مردن كەمبووەتەوە و تووشبوون زیادیكردووە.
ئاشكرایكرد، لە سەرانسەری جیهاندا كۆرۆنا و دەلتا نەماوە، بەڵكو ئەوەی هەیە ئۆمیكرۆنە و ئەو كەسانەی تووش دەبن بە سووكی دەیگرن و سیستمی بەرگریی جەستەیان بەهێزدەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لە ماڵێكدا هەموو ئەندامانی خێزانەكە بیگرن مەرج نییە هەموویان نیشانەیان تێدا دەربكەوێت یاخود چارەسەر وەربگرن، بەڵكو بەپێی تەمەن و سیستمی بەرگریی جەستە دەگۆڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“هێرشەكان لە خاكی هەرێمەوە دەكرێن”
‏تورکیا ئۆپەراسیۆنێكی نوێی لە خاكی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان، ئۆپەراسیۆنەکەی…
Total
0
Share