مۆزەخانەی عێراق دووبارە دەكرێتەوە

مۆزەخانەی عێراق

پاش گەڕاندنەوەی 17 هەزار پارچە شوێنەوار لە ئەمریكاوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دووبارە مۆزەخانەی عێراق بەڕووی هاوڵاتییان و توێژەراندا بكرێتەوە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هاوكات لەگەڵ گەڕاندنەوەی 17 هەزار پارچە شوێنەواری عێراقی لەگەڵ شاندی حكومیدا، كە دوێنێ كۆتایی بە سەردانێكی سەركەوتوو بۆ واشنتن هێنا، ڕێنماییمان دا بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی مۆزەخانەی عێراق بەڕووی جەماوەر و توێژەراندا.

كازمی لە تویتێكدا دەشڵێت، كردنەوەی مۆزەخانەكە دەبێتە سەرەتایەكی نوێ بۆ  “ئیلهام وەرگرتن لە بەها شارستانییەكان و، ناسنامەی ڕەسەنی نیشتیمانی و، ڕۆشنبیركردنی نەوەكان بەوەی ئەم خاكە لە زانست و ڕۆشنبیری و دەستكەوت پێشكەشی كردووە”.

ئێوارەی دوێنێ سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری پاش سەردانێكی چەند ڕۆژە بۆ ئەمریكا گەڕانەوە بەغداد.

دوابەدوای گەڕانەوەشیان نوسینگەی كازمی بڵاویكردەوە، لەو سەردانەدا 17 هەزار پارچەی شوێنەوار گەڕێندراونەتەوە، كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان وەرگیراوە و بەهەمان فڕۆكەی شاندەكە گەڕێندراوەتەوە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکە دەستپێدەکاتەوە. سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەدوای…
Total
0
Share