دهۆك: لە رۆژانی جەژندا 6 كەس گیانیان لەدەستداوە

لە رۆژانی جەژندا شەش كەس بە رووداوی جیاجیا لە دهۆك گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزاریش سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

هەمزە رەزیکی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی دهۆک لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی قورباندا پێنچ هەزار و 267 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنیان لە سنووری پارێزگاكەدا كردووە و لەو ژمارەیەش 52 نەشتەرگەریی بە پەلە ئەنجامدراون.

وتیشی، “260 منداڵ لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ لە دایکبوون و، شەش کەسیش بە رووداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 11 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بابەتی دواتر

"فیفا" پێنج گۆڕانکاری گەورە لە یاساکانی تۆپی پێدا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share