مانچستەر یونایتد جگە لە ڤاران چاوی لە دوو ئەستێرەی دیکەی لالیگایە

انچستەر یونایتد بەهێزەوە گەڕاوەتەوە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، لە پلانیاندایە بۆند پێشکەشی سێ ئەستێرەی لالیگا بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، بەڕێوەبەرانی یونایتد توانیویانە لەگەڵ ڕافائێل ڤاران و لێپرسراوی کارەکانی ڕێککەوتن بکەن، تەنها قایلکردنی ئیدارەی یانەی شاهانە ماوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەییان دەربڕیوە 50 ملیۆن یورۆ پێشکەشبکەن، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە یەکلاکەرەوەی بۆندەکە دەبێت.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، ڤاران تاکە داواکراوی ئولی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان نییە، بەڵکو داوای هەریەک لە ساوول نیگوێزی ناوەندکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و جول کوندی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئیشبیلیەشی کردووە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، دوای گواستنەوەی ڕۆدریگۆ دی پاول بۆ ڕیزەکانی ئەتلەتی، بەڕێوەبەرانی مانچستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ساوول دەکەن بەبڕی 50 ملیۆن یورۆ.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ قەدەغەی هاتوچۆدایە.. پێشنیازەکانیان بۆ لیژنەی باڵا چییە؟

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ ناتوانێت یاریزانە نوێیەکانی ناونوس بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share