بە بەهاترینەکانی تۆپی پێ .. مان سیتی یەکەمە، ڕیاڵ و بارسا لە لیستەکەدا نەماون !

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ئێستادا بەبەهاترین یانەی جیهانە، لە ڕیزبەندییەکەدا پێش یانەی پاریس سان جێرمان کەوتووە.

بەپێی نوێترین داتاکانی تۆڕی ترانسفێر مارکت، دوای کۆکارییەک بۆ بەهای یاریزانانی یانەکان، بوارە بازرگانییەکان و تەمەنی یاریزانان، هەروەها ماوەی بۆندە واژووکراوەکان، پێگەی یاریزانان و ئاستیان و چەندین فاکتەری دیکە، یانەی مانچستەر سیتی بووە بە بەهاترین یانەی بواری تۆپی پێ لە بواری بازاڕگەرییدا.

ترانسفێر مارکت ناوی سەرجەم بەهادارەکانی ئاشکراکردووە، مانچستەر سیتی لە ئێستادا بەبەهاترینن لەڕووی بازاڕگەرییەوە، سەیر لەوەدایە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و بایرن میونشن لەنێو لیستی پێنج بەهادارترینەکە نەماون.

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئارسیناڵ، ئێڤەرتۆن، ئەستۆن ڤێلا، بایەرلیڤەرکوزن، ڕیاڵ سۆسیداد تەنها یانەن کە بەهایان لە ساڵی 2021 بۆ 2022 زیادیکردووە.

  1. مانچستەر سیتی (992.10 ملیۆن یورۆ)
  2. پاریس سان جێرمان (915.70 ملیۆن یورۆ)
  3. چێڵسی (878.50 ملیۆن یورۆ)
  4. مانچستەر یونایتد (865.25 ملیۆن یورۆ)
  5. لیڤەرپوڵ (861 ملیۆن یورۆ)
  6. بایرن میونشن (814.50 ملیۆن یورۆ)
  7. ڕیاڵ مەدرید (780 ملیۆن یورۆ)
  8. تۆتنهام هۆتسپێرز (644.05 ملیۆن یورۆ)
  9. ئەتلەتیکۆ مەدرید (631.30 ملیۆن یورۆ)
  10. بەرشلۆنە (620.50 ملیۆن یورۆ)
بابەتی پێشتر

سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر: ئێمە گەورەترین و بەتواناترینین

بابەتی دواتر

کێ دەچێتە جێگەی کیێزا؟ یوڤانتۆس لەگەڵ سێ هێرشبەر لەسەرهێڵە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان تەنها یەک بژاردەی لەبەردەمدایە

بەردەوامبوونی دیدیێ دیشامپ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا، زینەدین زێدان لە یانەی یوڤانتۆس نزیککردووەتەوە. ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share