بریکزیت گەورەترین زیان لە تۆپی پێی ئینگلتەرا و گواستنەوەی یاریزانان دەدات

بە جیابوونەوەی بەریتانیا لە ئەوروپا، یانەکانی پریمەرلیگ زیانی گەورەیان بەردەکەوێت

هەینی ڕابردوو برێکزیت جێبەجێکرا و بەریتانیا بە فەرمی لە یەکێتی ئەوروپا جیابووەوە، بەم هۆیەوە یانەکانی پریمەرلیگ گەورەترین زیانیان بەردەکەوێت.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی دوای برێکزیت، یاریزانانی دەرەوەی بەریتانیا چیتر بە بیانی ئەژماردەکرێن، هەر یاریزانێک لەوڵاتانی کیشوەری ئەوروپاوە ڕوو لە خولی ئینگلیزی بکات ناچاردەبێت وەک بێگانەیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، ئەمەش دووجار زیانە، یەکەم لە یانەکان کە ناتوانن یاریزانی زیاتر کۆبکەنەوە، دووەمیش بۆ خودی یاریزانەکانە کە ناچاردەبن ڕێگەپێدان بۆ ژیانکردن لە بەریتانیا بە زەحمەت بەدەستبهێنن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا و ڕایەڵەی یانەکان بە هاوکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا چەندین ڕێسای نوێیان بەکارخستووە، دەکرێت لە چەند خاڵێکدا گرنگترینیان کۆبکەینەوە.

بۆند لەگەڵ یاریزانانی یەکێتی ئەوروپا

لەمەودوا یانەکانی ئینگلتەرا ناتوانن بە سەربەستی و بەبێ ڕێگری بۆند لەگەڵ یاریزانە ئەوروپیەکان واژووبکەن، چونکە هەر یاریزانێک لە وڵاتانی ئەوروپا پێویستیان بە ڕێپێدانی کاردەبێت وەک چۆن یاریزانانی کیشوەرەکانی دیکە بەدەستیدەهێنن.

پێویستیەکانی ڕێپێدانی کار

بۆ ئەوەی یاریزانانی ڕێپێدانی کار لە بەریتانیا وەربگرێت، دەبێت لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە لێکۆڵینەوەیان لێبکرێت لەبارەی یانەی ڕابردوو، ئاستی نێودەوڵەتی و چالاکی تاکە کەسی و بەکۆمەڵی یاریزانەکە، هەموو ئەمانەشی بە خاڵ بۆ کۆدەکرێتەوە، ئەگەر ژمارەی خاڵەکانی گونجاوبێت یاریزانێک دەتوانێت پەیوەندی بە هەر یانەیەکی پریمەرلیگ و خولەکانی دیکەوە بکات.

یاریزانە ئەوروپیەکانی بەریتانیا

ئەو یاریزانە ئەوروپیانەی پێشتر پەیوەندیان بە یانەکانی بەریتانیاوە کردووە هیچیان بەسەرنایەت، بەڵکو پێویستیان بە بەدەستهێنانی ئیقامە دەبێت.

یاسای یاریزانە لاوەکان

یانەکانی بەریتانیا لە توانایاندا نەما یاریزانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە دەرەوەی وڵاتەکەیان دابینبکەن، تەنها ڕێگەیان پێدراوە ساڵانە سێ یاریزان لە خوار تەمەنی 21 ساڵ بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، ئەویش بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی پێشوو.

بۆ نمونە: ئەگەر ئەم یاسایانە زووتر کاریان پێبکرایە، پۆل پۆگبا نەیدەتوانی لە تەمەنی خوار 18 ساڵەوە لە مانچستەر یونایتد یاریبکات.

کاردانەوەکان

ڕایەڵەی یانەکان و سەرجەم بەرپرسانی بوارەکە ڕەزامەندییان بەرانبەر بریکزیت نیشانداوە، سەرەڕای ئەوەی لە بەرژەوەندی یانەکان نییە، بەڵام ڕێژەی یاریزانە بیانیەکان لە ئینگلتەرا کەمدەکاتەوە و بەهۆی پشتبەستن بە لاوانی بەریتانیا، هەڵبژاردەکانی ئەو وڵاتە بەهێزتر دەبن.

کلۆپ دژی برێکزیتە

ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ، یۆرگن کلۆپ دژی برێکزیتە و بە ڕۆژنامەی ” زە گاردیان”ی ڕاگەیاندووە، ” ناتوانین بەهرەی نوێ بونیادبنێین بە دوورخستنەوەی بەهرەکانی دیکە”.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە سەرباری ئەوەش پاڵپشتی تیپەکانی لاوانی ئینگلتەرا دەکات و دەڵێت، ” ئەم بڕیارە بۆیە درا، چونکە چەندین لاوی بەهرەدار و بەتوانایان هەیە، باش یاریدەکەن و بڕیارە نوێیەکەش زیاتر سوودیان پێدەگەیەنێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

گالیلۆ، ئەو ئەسپەی لە کریستیانۆ و مێسی و نێیمار گرانترە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، به‌رشلۆنه‌ و ڕێدبوڵ سالزبۆرگ‌ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا…
Total
0
Share