لیڤەرپوڵ ناتوانێت یاریزانە نوێیەکانی ناونوس بکات

بەهۆی زۆری ڕێژەی یاریزانە بیانییەکانەوە، یانەی لیڤەرپوڵ تاوەکو ئێستا یاریزانە نوێیەکانی ناونوس نەکردووە.

ماڵپەڕی لیڤەرپوڵ ئیکۆ بڵاویکردووەتەوە، دوای گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتی بەرگریکاری فەرەنسی لە یانەی لایپزیگ و گەڕانەوەی تاکانومی مینامینۆ لەیانەی ساوسهامپتنەوە، تاوەکو ئێستا ناوی دوو یاریزانەکە لە لیستی یاریزانانی لیڤەرپوڵ ناونوس نەکراون، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێژەی یاریزانە بیانییەکان لە پێکهاتەی یۆرگن کلۆپ زۆرە و دەبێت پاکتاو بکرێن لەپێناو ناونوسکردنی یاریزانە نوێیەکان.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، لەبەرئەم هۆکارە بەڕێوەبەرانی “ڕیدز” بڕیاریانداوە چەند یاریزانێک بفرۆشن، بەتایبەت ئەوانەی هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانی نین و وەک یاریزانی بیانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، لەنمونەی شێردان شاکیری سویسری و دیڤۆک ئۆریگی هێرشبەری بەلجیکی.

لیڤەرپوڵ لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 داوای چەندین یاریزانی بیانیی دیکەی کردووە، لەنمونەی ساوول نیگوێزی ئیسپانی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، فلۆریان نیوهاوسی ئەڵمانی لە یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ، ئەگەر بێتو لە داهاتوودا چەند یاریزانێکی بیانی ئاڕاستەی یانەکانی دیکە نەکات، ناتوانێت گواستنەوەی نوێش ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد جگە لە ڤاران چاوی لە دوو ئەستێرەی دیکەی لالیگایە

بابەتی دواتر

گرانبەهاترین (10) بۆندی واژووکراو لە خولی ئیتاڵیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share