سێ یاریزان بەشداریی کلاسیکۆی سوپەری ئیسپانیا ناکەن

ڕاهێنەرانی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، بەر لە ئەنجامدانی کلاسیکۆی جامی سوپەری ئیسپانیا ناوی یاریزانە پێکراوەکانیان بڵاوکردەوە.

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز ئاشکرایکردووە، لە یاریی کلاسیکۆی جامی سوپەری ئیسپانیا، ئیریک گارسیای سەنتەری بەرگری بەشداری ناکات، هەروەها بەشداریکردنی ڕۆناڵد ئاراوخۆ گومانی زۆری لەسەرە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت یانە کەتەلۆنییەکە پشت بەتواناکانی جێرارد پیکێ و کلیمۆنت لۆنگلێت ببەستێت.

لەلایەکی دیکەوە، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچلۆتی دووپاتیکردووەتەوە، سەرجەم یاریزانانی یانەی شاهانە بەرەو سعودیە گەشتدەکەن بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی جامی سوپەر و یەکەم یاریی (کلاسیکۆ)، تەنها گاریس بەیل و ماریانۆ دیاز نەبن، بەوپێیەی دووانەی ناوبراو هێشتا لە پێکان چارەسەرنەبوون.

لەبارەی دانی کارڤاخال و لوکا یوڤیچەوە، ئەنچلۆتی ڕایگەیاندووە، هەردوو یاریزانەکە ڕێپێدانی پزیشکییان وەرگرتووە.

بڕیارە چوارشەممە ڕێکەوتی 12/1 کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە سعودیە، کلاسیکۆی جامی سوپەری ئیسپانیا ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

نرخی غاز سەری حکومەتی کازاخستانی خوارد

بابەتی دواتر

بارتی و مۆنفیس ناسناوی خولی ئەدیلایدیان بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share