(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ چانسی تێپەراندنی تۆتنهامی لەدەستدا

لیڤەرپوڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی پریمەرلیگ لەگەڵ تۆتنهام هاوتا بووەوە

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپوڵ بەرانبەر تۆتنهام یەکسانبوونی تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی فولهام باڵادەستیان نیشانداو و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند.

لە خولەکی 25 بۆبی ڕێد گۆڵی پێشەنگی تۆمارکرد، لە بەرانبەردا ئەستێرەکانی کلۆپ کاردانەوەی بەهێزیان نینشاندا، بەڵام سەرکەتوو نەبوون لە هاوتاکردنەوەی ئەنجامەکە و ئەو تایمە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم ئەستێرەکانی لیڤەرپوڵ بەهەموو هێزی خۆیانەوە گوشاریان لەسەر یانەی خانەخوێ دروستکرد، محەمەد سەڵاح لە خولەکی 79 بە لێدانێکی سزا گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد.

لە کۆتا ساتەکانیشدا سەڵاح و هاوڕێیانی هەوڵی بێوچانیاندا گۆڵی پێشەنگی تۆماربکەن، بەو هیوایەی بتوانن سوود لە یەکسانبوونی تۆتنهام هۆتسپێرز بەرانبەر کریستیاڵ پاڵاس وەربگرن و بە سێ خاڵی یارییەکە بەتەواوی لوتکەی پریمەرلیگ بگرنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ ژمارەی خاڵەکانی بۆ 25 بەرزکردەوە و لوتکەی خولی نایابی ئینگلیزی لەگەڵ تۆتنهام دابەشکرد، فولهامیش لە پلەی 17 بە هەشت خاڵ جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

فولهام 1-1 لیڤەرپوڵ

بابەتی دواتر

جێنەوا 1-3 یوڤانتۆس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share