بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک ناحیەی باعەدرێی پارێزگای دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکە برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12: 30 خولەک ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای دهۆک – شێخان لە نزیک ناحیەی باعەدرێ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا ڕوویدا.
لە ڕووداوەکەدا شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکە کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکان بوون برینداربوون.