پەرلەمانتارێک: لە سلێمانی ژن هەیە 100 پارچە زەوی کراوە بەناوییەوە

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەماوەی ڕابردوودا بە درێژای دوو ساڵ بە لێشاو داگیرکردن و دابەشکردنی زەوی بە نایاسایی لە سلێمانی بوونی هەبووە و زەوی تەرخانکراو بۆ مزگەوت و نەخۆشخانە کراوە بەناوی خەڵکییەوە.

دابان محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، ” بەدرێژایی دوو ساڵ و بەبەردەوامی باسی لێشاوێك له‌ داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى‌ سلێمانیمان کردوە‌، ته‌نانه‌ت گه‌یشتبوە‌ ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه‌ و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه‌، ده‌ستى بۆ ببرێت! ((بەھای ئەو زەویانەی مامەڵەیا پێوەکراوە بەنایاسایی٢ ملیار دۆلار بەرەوژورە)).”

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکردووە، ” چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى و حكومی، بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵیش بەشداربوون، به‌ ئامێرى پێشكه‌وتو و له‌ ئاسمانه‌وه‌ زه‌وى ئیفراز ده‌کرا! به‌ ده‌غڵ و دانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ زه‌وییه‌وه‌ ده‌کرا، به‌ سه‌وزایى و دار و دره‌خته‌وه‌ نه‌خشه‌ى بازرگانى بۆ ده‌کێشرا، فشار له‌ خاوه‌ن زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كان ده‌کرا، یان ڕازبن  به‌ پارچه‌ پارچه‌كردن و دابه‌شكردنى  زه‌وییه‌كانیان، یان داگیر ده‌كرا!”.

دابان محەمەد نوسیویشیەتی، ” چەندین ڕێگامان گرتەبەر، وەزارەتی ناوخۆ، دواتر لە ڕێگەی پەرلەمان و ڕاسپاردنی لیژنەی شارەوانی و دواترین جێگری سەرۆکی حکومەت، بەبەڵگەوە دۆسیەی 24 ناوچە و زۆنی سلێمانی، کە ئیفرازی دەیان ھەزار پارچەزەوی و داگیرکاری و تاڵانی ھەزاران دۆنم بوون، ڕادەستیان کراوە “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: لیژنەی دارایی ناتوانێت دەستكاری ئەو بڕگەیە بكات كە تایبەتە بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا 682 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە…
Total
0
Share