مەهاباد قەرەداغی شاعیر و نوسەر کۆچی دواییکرد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 9ی تشرینی یەکەم، مەهاباد قەرەداغی شاعیر و نوسەر و وەرگێڕی کورد کۆچی دوایی کرد.

لەسەر ئەم پرسە هونەرمەند، هەڵکەوت زاهیر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەداخەوە هەر ئێستا خاتوو مەهاباد قەرەداغی كۆچی دوای كرد، لە خوای گەورە داواكارم سەبوریی كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی بدات، خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شادبكات”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، مەهاباد قەرەداغی ماوەی دوو هەفتەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانەی لە ژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە، بەڵام نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەریی ڤایرۆسەکەوە گیانی لە دەستداوە.

هاوکات سەنیدکای ڕۆژنامەنوسانی هەرێم لەبارەی مەرگی مەهاباد قەرەداغییەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کردووە.

مەهاباد قەرەداغی لە ساڵی 1966 لە شارۆچکەی کفری لەدایکبووە و لە ساڵی 1978دا  لە تەمەنی 12 ساڵییەوە دەستی بە نوسینی شیعر کردووە، ساڵی 1980 دا یەکەمین بەرهەمی شیعری لە هەفتەنامەی هاوکاری بڵاوکراوەتەوە.

مهاباد قەرەداغی بە درێژای ژیانی لە نوسین و ئەدەبیات دانەبڕاوە و جگە لە کاری ڕێکخراوەی توانیویەتی کۆی بەرهەمە چاپکراوەکانی بگەیەنێتە 34 بەرهەم کە لە شیعر و ڕۆمان و کتێبی دەروونناسی و کۆمەڵناسی و پەروەردەیی پێکهاتوون.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەرە کۆرییەکەی بەندەری فاو بە مردووی لە ژوورەکەیدا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنی خوێندنی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share