مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئومێدەوارین ھێزە سیاسیە کوردستانیەکان لە ڕوانگەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستانەوە، تەبایی نێوانیان گەشە پێبدەن و گەلەکەمان یەکریزی خۆی بپارێزێ”.
لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هاتووە، “جەژنی قوربانی پیرۆزە ھاوکاتە لەگەڵ ھەلومەرجێکی ھەستیار لە عێراق و ناوچەکەدا، ئومێدەوارین ھەموو ھێزە سیاسیە کوردستانیەکان لەروانگەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستانەوە، تەبایی نێوانیان گەشە پێ بدەن و گەلەکەمان یەکریزی خۆی بپارێزێ.”
دەقی پەیامەكە:
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین بەھەموو چین و توێژەکانیەوە.
ھەروەھا پیرۆزبایی گەرم لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان و کیمیاباران و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەین.
جەژنی قوربانی پیرۆزە ھاوکاتە لەگەڵ ھەلومەرجێکی ھەستیار لە عێراق و ناوچەکەدا، ئومێدەوارین ھەموو ھێزە سیاسیە کوردستانیەکان لەروانگەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستانەوە، تەبایی نێوانیان گەشە پێ بدەن و گەلەکەمان یەکریزی خۆی بپارێزێ.
ئومێدەوارین کۆمەڵانی خەڵک ئەم جەژنە بکەنە بۆنەی گەردن ئازادی و قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی لە کوردەواریدا.
جەژنتان پیرۆز و ھەموو کات شاد و سەرفرازبن.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٩/٧/٢٠٢١