ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری دەلتا لە سلێمانی تۆمارکرا

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەسەنتەری دەست نیشان کردنی کۆرۆنای گۆڕاو، ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی “دەلتا” تۆمارکراوە.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بەپشکنین و دیاریکردنی جۆری گۆڕاو لە کۆڤید 19 (دەلتا ) بەسەنتەری پشکنینی کۆڤید لە سلێمانی لەئێستادا لەلایەن تیمی پشکنینی کۆرۆنا لەسەنتەری دەست نیشان کردنی کۆرۆنای گۆڕاو ئەو جۆرە نوێیە تۆمارکراوە”.

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دیاریکردنی جۆری گۆڕاوی کۆڤید 19 ( دەلتا ) لە سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا لەسلێمانی دەستنیشانکراوە و پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکرێت”.

لەکاتێکدا جیهان سەرقاڵی زنجیرەی گۆڕاوی دەلتایە توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی زیاتر تووشی زنجیرەی گۆڕاوی دەلتا دەبن ئەوانەن پێشتر تووشی COVID-19 بوون.

شیکارییەکانی تاقیگە پزیشکییەکان کە توێژەرانی فەرەنسی بە چاودێریی پەیمانگای پاستێری پاریس ئاشکرایان کردووە، ئەو جۆرەی لە هیندستان سەریهەڵدا توانای چوار جار زیاترە بەرامبەر دژە تەنەکانی جەستە بەراورد بە جۆرەکانی پێشوو، لەهەمانکاتدا ئەو کەسانەی پێشتر تووشی COVID-19 بوون زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە زنجیرەی نوێی دەلتا هەیە.

توێژینەوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، وەرگرتنی یەکەم ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای جۆری فایزەر تەنها بەڕێژەی 10% بەرگری دژی جۆری دەلتا دروستدەکات، لەکاتێکدا بەرامبەر جۆرەکانی دیکە بەڕێژەی 60% بەرگریی دروستدەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژەمی دووەمی ڤاکسینە پەسەندکراوەکان دەتوانێت بەڕێژەی 95% بەرگریی دروستبکات بۆ جۆرەکانی دیکەی بەڵام سێ بۆ پێنج جار کەمتر دەبێت بۆ جۆری دەلتا.

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەغداد بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانى: به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران خوێندكارنه‌بوون و به‌ چه‌قۆ هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كان

پۆلیسی سلێمانى له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆی خوێندكارانى زانكۆی سلێمانى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران خوێندكارنه‌بوون و به‌…
Total
0
Share