کۆیە.. دوو رووداوی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ لە دوو رووداوی هاتووچۆی جیاوازدا لە رێگای نێوان کۆیە – تەق تەق  پێنج کەس برینداربوون”.

ئاشکراشیکرد، “رووداوی یەکەم پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئەڤیۆ و هیۆندا سێنترا بووە و چوار کەس برینداربوون، رووداوی دووەمیش وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی جۆری (BYD)بوو و بووە هۆی برینداربوونی شۆفێرەکەی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share