بوفۆن: جێگرەوەکەم خەڵاتی باڵۆندۆر وەردەگرێت

گۆڵپارێزی ئەفسانەیی ئیتاڵیا و یانەی پارما، جیانلویجی بوفۆن دووپاتیدەکاتەوە، دۆنارۆمای هاونیشتیمانی لە داهاتوودا خەڵاتی باڵۆندۆر بەدەستدەهێنێت.

بوفۆن لە چاوپێکەوتنێکدا بە “سکای سپۆرت – ئیتاڵیا”ی ڕاگەیاندووە، ” بەڕای من، دۆناروما بە دڵنیاییەوە دەتوانێت خەڵاتی باڵۆندۆر بباتەوە، ئەوەش بەهۆی کوالیتی بەرز و ئەو بەهرە ناوازەیەی پشانی جیهانی دا، پێویستە خۆی بیر لەوە بکاتەوە لە ساڵانی داهاتوودا هەوڵ بۆ خەڵاتەکە بدات”.

دۆناروما یەکێکبوو لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی ڕۆبێرتۆ مانچینی بۆ یورۆی 2020، ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە بەدەستهێنانی ناسناوە ئەوروپییەکە.

جیجی دۆناروما لە هاوینی 2021 بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئەی سی میلان، بە بۆندێکی بێبەرامبەر ڕوویکردە یانەی پاریس سان جێرمان، لە یانە فەرەنسییەکە ساڵانە موچەکی 15 ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنێت، کە دوو هێندەی موچەکەیەتی لە ڕیزەکانی ڕۆسۆنێری.

دۆناروما بەدرێسی یانەی ئەی سی میلانەوە 261 یاری ئەنجامداوە، 279 گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە و لە 91 یارییدا گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە “کلین شیت”.

بابەتی پێشتر

گریلیش مانچستەر سیتی شۆک کردووە

بابەتی دواتر

ژنە كۆماندۆكانی ئەفغانستان دەچنە بەرەكانی جەنگەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share