ژنە كۆماندۆكانی ئەفغانستان دەچنە بەرەكانی جەنگەوە

ژنە کۆماندۆکانی سوپای ئەفغانستان دەچنە بەرەکانی جەنگەوە، دژی چەکدارانی تاڵیبان.

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 135 سەربازی کۆماندۆی پسپۆڕ کە 20 یان ژنن، دوای تێپەڕاندنی خولە پسپۆڕییەکان، بەمزوانە ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکرێن دژی دژی چەكدارانی تاڵیبان.

هەفتەی ڕابردوو كەناڵی سی ئێن ئێن ی ئەمریكی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، كە 22 کۆماندۆی ئەفغانستان دوای ئەوەی جبەخانەکانیان تەواو دەبێت، خۆیان ڕادەستی چەکدارانی تاڵیبان دەکەن و دوای ئەوە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە بە گولـلەباران دەکرێن.

پێشتر زەبیحوڵا مجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیاوە، ڕایگەیاند، چەکدارەکانیان 85٪ی خاکی ئەفغانستانیان کۆنترۆڵکردووە و گەیشتوونەتە سنوری دوو وڵاتی دراوسێ.

ئەوەشی وتبوو، “لەگەڵ پێشڕەوییەکانمان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ئەفغانستان دڵنیایی دەدەین، کە خاکی ئەفغانستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکارناهێنرێت”.

وتەبێژەکەی تاڵیبان ئاشکرایکردبوو، “ئێستا چەکدارەکانی تاڵیبان خاڵی سنوری (ئیسلام قەڵعە)یان کۆنترۆڵکردووە، کە گرنگترین خاڵی سنورییە لەگەڵ ئێران، هاوکات بەشێک لە سنوری ئەفغانستان و تورکمانستان کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکانەوە”.

ئەو بەرپرسەی تاڵیبان ڕاشیگەیاند بوو، ڕێگە نادەن هیچ گروپێکی چەکداری دیکە، لەوانە داعش لەناو خاکی وڵاتەکەیاندا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی زانستی هۆشداری دەدات.. جیهان لەبەردەم ئایندەیەكی تاریكی پڕ برسێتی و پەتادایە

هەسارەكەمان ڕوبەڕووی “ئایندەیەكی دژواری لەناوچوونی بەكۆمەڵ و تێكچوونی تەندروستی و ناڕێكییەكانی ئاووهەوا” دەبێتەوە كە هەڕەشەن لەسەر مانەوەی مرۆڤ…
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌خته‌ له‌ جیهاندا کەشوهەوایە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات لە دوای بەدخۆراکی پیسبوونی هەوا دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌ختەیه‌ جیهاندا. راپۆرتەکە لەلایەن زانایانی دامه‌زراوه‌ی…
Total
0
Share