بۆچی کاتە زیادکراوەکان لە مۆندیالی قەتەر زۆرن؟

پیێر لویجی کۆلینا، سەرۆکی لیژنەی داوەرانی (فیفا) ئاشکرای کرد، کە سیستەمێکی نوێیان لە هەژمارکردنی کاتە زیادکراوەکان لە مۆندیالی قەتەر پەیڕەوکردووە.

بینەرانی مۆندیال تێبینی ئەوەیان کردووە، کە داوەران کاتێکی زۆریان وەک “کاتی زیادکراو” هەژمارکردووە، بە سێ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆژی سێیەم 59 خولەک خراوەتە سەر یارییەکان.

لەو بارەیەوە کۆلینا دەڵێت، ” بەشێوەیەکی وردتر لە مۆندیالەکانی پێشوو دەستمان کردووە بە هەژمارکردنی کاتە بەفیڕۆدراوەکان، بە هەمووانمان وتووە ئەگەر داوەران حەوت یان هەشت خولەکیان لە تایمێکی یارییەکدا هەژمارکرد، سەرتان نەسوڕمێت.”

کۆلینا ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “پێویستە خۆتان بۆ کاتی زیادکراوی درێژخایەن ئامادەبکەن، ئەگەر دەتانەوێت یارییەکان چالاکتربن، دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن کە یارییەک سێ گۆڵی تێدابکرێت، ئاهەنگگێڕان بۆ هەر گۆڵێک خولەکێک یان خولەک و نیوێک دەخایەنێت، بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ تەنها ئاهەنگگێڕان پێنج بۆ شەش خولەک بەفیڕۆ دەدات.”

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “داوەری تەکنەلۆژیای ڤیدیۆ هیچ پەیوەندییەکی بە ڕاگرتنی کاتی بەفیڕۆدراوەوە نییە، بەڵکو یاریدەدەری ڤیدیۆیی بۆ ئەو ئەرکە دیاریکراوە.”

بابەتی پێشتر

گەورەترین ماسیی پرتەقاڵی لە جیهاندا راوکرا

بابەتی دواتر

چاڤی: ئەم دوو هەڵبژاردەیە دەگەن بە کۆتایی مۆندیال

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share