ساڵێكە یاریزانەكانی ئێران یەك درێس لەبەردەكەن

یاریزانەكانی ئێران ڕەخنە ئاراستەی یەكێتیی تۆپی پێی وڵاتەكەیان دەكەن، بەوەی شایستە داراییەكانیان پێنەدراوە و نزیكەی سالیكیشە بە یەك درێسەوە یاریدەكەن.

لە گەڕی پێنجەمی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022، ئێران بووە میوانی لوبنان و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەیان بردەوە.

پاش یارییەكە، یاریزانەكان نامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە، نووسیویانە، “پێویستە خەڵكی ئێران بزانن ئێمە لە چ كێشەیەكداین”.

لە نامە هاوبەشەكەدا هاتووە، ماوەی ساڵێكە یەك درێس بەكاردەهێنن، دوای هەمووو یارییەك دەیشۆن و جارێكی تر لەبەری دەكەنەوە.

یاریزانەكانی ئێران ئاشكراشیانكردووە، تا ئێستا شایستە داراییەكانیان پێنەدراوە كە لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی ئێرانەوە بەڵێنیان پێدرابوو، بەتایبەت دوای مسۆگەركردنی سەركەوتن بۆ قۆناغی یەكلاكەرەوەی پاڵاوتنەكانی مۆندیال.

پێشیانوایە كە ئێستا لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی ئێرانەوە فەرامۆش كراون و گرنگی بە سەروەرییەكانیان نادرێت.

هەر پاش كاتژمێرێك لە نامەی یاریزانەكانی ئێران، دەستبەجێ حسێن شەریفی وتەبێژی یەكێتیی تۆپی پێی ئێران وەڵامدانەوەی هەبوو و جەختی لەوە كردەوە، هەموو شتێك دەكەن لە پێناو پشتگیریكردنی یاریزانەكاندا.

بابەتی پێشتر

بایدن: نیگەرانین لە کێشەی کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا

بابەتی دواتر

گەرمیان.. ئەو تووشبووەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەنەخۆشخانە منداڵی بوو گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share