چێڵسی لە هالاندەوە ئاڕاستەی بۆ لوکاکۆ گۆڕیوە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی سوورە لەسەر دابینکردنی هێرشێکی یەکلاکەرەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ڕوویان لە میلان کردووە.

ماڵپەڕی “سپۆرت ئیتالیا” لەزاری ئالفریدۆ پیدۆلای شارەزای گواستنەوەکانەوە ئاشکرایکردووە، دوای شکستی ئیدارەی چێڵسی لە کڕینی ئێرلینگ هالاند و ڕەتکردنەوەی سەرجەم بۆندە پێشکەشکراوەکانیان لەلایەن یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە، لە ئێستادا هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی ڕومێلۆ لوکاکۆی هێرشبەری بەلجیکا و یانەی ئینتەر میلان دەستپێکردووە.

لوکاکۆ لەپێشوودا یاریزانی چێڵسی بووە، بەڵام دوای جموجۆڵکردنی لەنێوان چەندین یانە، ساڵی 2019 لە مانچستەر یونایتدەوە بەبڕی 74 ملیۆن یورۆ ڕوویکردە ئینتەر میلان، لە ئیتاڵیا باشترین ئاستی پێشکەشکردووە و نرخی زیادیکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی سەرۆکی چێڵسی و بەڕێوەبەرانی یانەکەی بڕی 130 ملیۆنیان بۆ گواستنەوەی لوکاکۆ پیشکەشی ئینتەر کردووە، بەڵام ئەو ئۆفەرە ڕەتکراوەتەوە و بەڕێوەبەرانی نێراتزۆری دووپاتیانکردووەتەوە، یاریزانەکەیان تاوەکو کۆتایی بۆندەکەی بەردەوامدەبێت، کە ساڵی 2024 کۆتاییدێت.

بابەتی پێشتر

کومان دوو بۆندی گەورەی بەرشلۆنەی ڕاگرتووە

بابەتی دواتر

ئیشبیلیە بە ئۆفەری ئاڵوگۆڕکردنی کوندی قایلدەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share