گریلیش مانچستەر سیتی شۆک کردووە

چەندین یانەی گەورە خواستیان لەسەر گواستنەوەی جاک گریلیش یاریزانی یانەی ئەستۆن ڤێلا نیشانداوە، یاریزانەکەش گرنگی بە ئۆفەرەکان نادات.

یەکێک لەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی جاک گریلیشی لە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە داوە، مانچستەر سیتی-یە، زۆرینەی سەرچاوەکان پێیانوابوو بەڕێوەبەرانی سیتیزنس بە ئاسانی دەتوانن بۆندەکە واژووبکەن، بەڵام بۆچوون و بیرکردنەوەی یاریزانەکە جیاوازیی دروستکردووە.

تۆڕی “بی بی سی”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، گریلیش یەکێکە لە داواکراوە سەرەکییەکانی پێپ گواردیۆلا، بەڵام یاریزانەکە بەجدی بیر لە ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکان و نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا دەکاتەوە.

گەوهەرەکەی ڤێلانس تاوەکو 2025 بۆندی لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا واژووکردووە، پێویستی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە، بەڵام ئەگەر بەڕێوەبەرانی ڤێلانس بیانەوێت ڕێگری لە گواستنەوەکە بکەن، پێویستیان بە نوێکردنەوە و بەرزکردنەوەی موچەی یاریزانەکەیان دەبێت بۆ سنووری نۆ تاوەکو 10 ملیۆن پاوەند لە ساڵێکدا.

گریلیشی تەمەن 25 ساڵ، لە سەرەتاکانی دەرکەوتنیەوە لە ئەستۆن ڤێلا تاوەکو ئێستا 213 یاریکردووە و 32 گۆڵی تۆمارکردووە و 43 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە، لە پێگەی هێرشبەری باڵی چەپ یاریدەکات، یەکێکبوو لە یاریزانە کاریگەرەکانی ئینگلتەرا لە یورۆی 2020.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سالزبۆرگی ڕاماڵی و لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆی ئه‌نجام گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share