(NBA) واریەرز زنجیرەی بردنەوەکانی سەنزی ڕاگرت

تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 33ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، بردنەوەی بەرامبەر فینێکس سەنز تۆمارکرد.

سەرەڕای بەشدارینەکردنی سێ یاریزانی گرنگ و سەرەکیی تیمی واریەرز، لە نمونەی جۆردان لی و ئەندرۆ و پاول، بەهۆی پڕۆتۆکۆلەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز بە سەرکردایەتی ستیفان کوری بە ئەنجامی (116-107) سەرکەوتنی بەرامبەر تیمی فینێکس سەنز تۆمارکرد، کە یەکێکە لە بەهێزترین تیمەکانی ئەم وەرزەی (NBA)، بەتەنها کوری توانی لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا 33 خاڵ تۆماربکات.

فینێکس سەنز 15 یارییە لە یاریگای خۆیدا (هۆڵی هێڵی ئاسمانیی ئەمریکا) بردنەوە تۆماردەکات، هەروەها توانیبوویان لوتکەی ڕیزبەندیی جەمسەری خۆرئاوا بگرن، بەڵام بە دۆڕاندنیان لەو یارییەدا ئەستێرەکانی واریەرز توانیان بگەڕێنەوە لوتکە.

ئەنجامی یارییەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

لۆس ئەنجلس لەیکەرز 115- 122 برۆکلین نێتس

یوتا جاز 120-116 داڵاس ماڤرێکس

بابەتی پێشتر

 فیدراسیۆنی پەنابەران: لەماوەی سێ ڕۆژدا 30 کۆچبەر لە ئاوەکانی یۆنان خنکاون

بابەتی دواتر

چێڵسی جێگرەوەی ڕۆدیگێری دەستنیشانکردووە و بەرشلۆنە زەرەرمەندە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share