وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی لەبارەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەركرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك بڕیاری لەبارەی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەركرد.

لە نوسراوێكدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كردووە تیایدا ئاماژەی بەوەكردووه‌، “به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی كه‌شێكی ته‌ندروست و ئارام و باش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه‌ بڕیاردرا، له‌هه‌موو ئاسته‌كانی به‌رپرسیارێتیی ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، سه‌ردان و بەسه‌ركردنه‌وه‌ی ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان ڕێگه‌پێدراو نیه”‌.

لە خاڵێكی دیكەی بڕیارەكان هاتووە، “سه‌رپه‌رشتیاران ده‌توانن سه‌ردانی ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ و یاریده‌ده‌ر و مامۆستایانی چاودێر، ڕێگایان پێنادرێت مۆبایل ببه‌نه‌ ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان، ده‌توانن مۆبایله‌كانیان له‌ ئیداره‌ی ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌كان دابنێن”.

هەروەها، “ڕێگه‌ نادرێت میدیاكان هیچ جۆره‌ ڕووماڵێكی میدیایی له‌ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كان ئه‌نجامبده‌ن، ته‌نها ده‌توانن لێدوانی میدیایی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌كان وەربگرن له‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان”.

بڕیارە 25ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12 ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.

بابەتی پێشتر

دوای هاتن و نەهاتنەكەی ماكگۆرك.. وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری: خۆتان به‌دووربگرن له‌ هه‌واڵی ناڕاست

بابەتی دواتر

لیژنەكەی پەرلەمانی كوردستان داوایكردووە سكاڵا دژی توركیا تۆماربكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا كازمی لە هەولێرە

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی سەربازی هاتووە و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش…
Total
0
Share