تانكەرێكی دیكە لە ڕێگای دەربەندیخان وەرگەڕا

تانكەرە وەرگەڕاوەكە فۆتۆ: هاتوچۆی دەربەندیخان

تانكەرێكی دیكەی سوتەمەنی لە ڕێگای دەربەندیخان وەرگەڕا، ڕووداوەكە نەبووە هۆی ئاگركەوتنەوە و هاتوچۆی قەزاكە دەڵێت، شۆفێرەكەی سەلامەتە.

بەیانی ئەمڕۆ تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر ڕێگای شاخی بەرانان وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویكردەوە، شۆفێرەكەی سەلامەتە.

دوای ڕووداوەكەی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕێگای سەر شاخی بەرانان وەك ڕێگای جێگرەوە بۆ چوون و دەرچوون لە دەربەندیخان دیاریكراوە.

كۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەهۆی وەرگەڕان و سووتانی تانكەرێكی سوتەمەنی لە نزیك تونێلی دەربەندیخان شەش ئۆتۆمبێل سوتان، ڕێگای تونێلەكەش داخرا.

دوای ڕووداوەكە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئێستا ڕێگای سەر چیای بەرانان وەكو بەدیلی تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا كرایەوە، بەڵام بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕێگاكە مەترسیدارە.

بابەتی پێشتر

نوێترین پەیام لە ئێرانەوە دەربارەی هێرشەكەی سەر هەولێر

بابەتی دواتر

ئەنفلۆنزای باڵندە گواسترایەوە بۆ مرۆڤ و یەكەم تووشبوو تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share