عەلی حەمەساڵح: دۆسیەی نەخۆشی و بێهەواڵیی دکتۆر کازم فاروق ئاڵۆزە و دەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی دکتۆر کازم فاروقەوە ڕایگەیاند، ناتوانین پەیوەندیی پێوەبکەین، لە دەرەوەی هەرێمە، خێزانەکەشی نایانەوێت قسەی لەبارەوە بکەن و ناشزانین هۆکارەکەی چییە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، “دکتۆر کازم فاروق ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە و لە نەخۆشخانەکانی هەرێم نییە تا بتوانین ئەنجامەکانی وەرگرین و دۆخی بزانین، ئەمە جگە لەوەی من چەند جارێک پەیوەندیم پێوەکردووە و وەڵامی نەداومەتەوە”.

باسی لەوەشکرد، کێشەیەکی دیکە ئەوەیە کە خێزان و کەسوکاری دکتۆر کازم نایانەوێت قسە لەسەر دۆخی تەندروستیی بکەن، نازانین هۆکاری قسە نەکردنیان چییە.

وتیشی، دۆسیەی نەخۆشکەوتن و بێهەواڵیی دکتۆر کازم فاروق دۆسیەیەکی ئاڵۆزە و دەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکرێت، “ئێمە داوامان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش کردووە بۆئەوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بکات”.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر دەنگۆی مردنی دکتۆر کازم فاروق بڵاوبووەوە و شەوی ڕابردووش کەسوکارەکەی ڕایانگەیاند، دکتۆر کازم نەمردووە و لە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی وڵات چارەسەر وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: بە زووترین کات خوێندن لە قوتابخانەکانی چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە

پەروەردەی سلێمانی، رایگەیاند، بە زووترین کات خوێندن لەو قوتابخانانەی چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە کە بە هۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەشتووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن”. بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share