تەقە لە ماڵی بەرپرسێكی حكومی دەكرێت

لەلایەن چەكدارێكەوە تەقە لە شوێنی مانەوە و ئۆتۆمبێلی بەرپرسێكی حكومی لە دەربەندیخان دەكرێت.

سلێمان سەعید، قائیمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كەسێك كە پێشتر زیادەڕەویی كردبووەسەر زەوییەكی بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دەربەندیخان و زیادەڕەوییەكەی لابراوە، چووەتەسەر شوێنی مانەوەی عوسمان عەبدوڵا سەرۆكی شارەوانیی دەربەندیخان.

وتیشی، “تۆمەتبار تەقەی كردووە و هەشت تا 10 فیشەكی بە ماڵ و ئۆتۆمبێلی سەرۆكی شارەوانییەوە ناوە”.

قائیمقامی قەزاكە ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار ناسراوە و هێزە ئەمنییەكان لە هەوڵی دەستگیركردنیدان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: رێگە نادرێت شوێنەوار و شوێنە كەلتورییەكان بۆ هیچ جۆرە بانگەشەیەك بەكاربهێنرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم چەند رێنماییەکی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە  گشتییەکان و…
Total
0
Share