ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌رانسه‌ری جیهان تووشی كۆرۆنا بوون 40 ملیۆن كەسی تێپەڕاند، مردنیش لە یەك ملیۆن و 200 هەزار نزیك بووەتەوە.
بەگوێرەی ماڵپه‌ڕی “Worldometer” كه زانیاری له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهاندا بڵاوده‌كاته‌وه، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون 40 ملیۆن و 81 كەسن.
لەبەرامبەردا ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا تووشبوون و دواتر چاكبوونەتەوە، گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 919 هەزار و 338 كەس.
بەگوێرەی هەمان پێگە، تا ئێستا یەك ملیۆن و 115 هەزار و 154 كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە جیهاندا مردوون.