ئیندێکسی تەندروستیی ژنان لە ساڵی 2021دا پاشەکشەی کردووە

پێوەرەکانی جیهانی بۆ تەندروستیی ژنان ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، کە ساڵی 2021 بەراورد بە ساڵی 2020 دابەزینی تۆمارکردووە و لە کۆی 100 خاڵ پەنجا و سێ خاڵی تۆمارکردووە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە 37%ی ژنان، ساڵی ڕابردوو ئەگەری دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان نەبووە، بەتایبەت خۆراک، کە بە ڕوونی ڕەنگدانەوەی لەسەر دەرئەنجامە تەندروستییەکانیان هەبووە.

لە تۆمارەکەدا هاتووە، ته نیا له 10%ی ژنان له 50 وڵاتدا ڕایانگه یاندووه كه له ماوه ی ساڵی ڕابردوودا پشكنینی دەورییان بۆ دەستنیشانكردنی شێرپه نجه ئه نجامداوه، له كاتێكدا یەك ملیار و 500 ملیۆن ژن له جیهاندا نه یانتوانیوه ده ستیان به خزمه تگوزارییه كانی چاودێری و خۆپارێزی بگات.

لە کۆتایی راپۆرتەکەدا هاتووە کە پەتای کۆرۆنا دووبارە گرنگی چاودێریی خۆپارێزی زیاتر کردووە، کە ڕەنگە لە داهاتوودا وابکات ئەنجامێکی باشتری هەبێت.

مایس ئەبسی توێژەر لە بواری دەرمانناسی ڕایگەیاندووە، پەتاکان بەگشتی کاریگەرییان لەسەر هەردوو ڕەگەز هەیە، بەڵام سەبارەت بە ژنان چەند هۆکارێک هەن کە کاریگەرییان لەسەر دابەزینی پێوەرەکانی باشتربوونی تەندروستییان هەبووە، لەوانە دابەزینی تەندروستی زاوزێ لە ماوەی قۆناغی کۆرۆنادا، چونکە زۆرێک لە وڵاتان بەدەست کەمی سەرچاوەکانەوە دەناڵێنن بەهۆی ئەوەی گرنگی زۆر بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا دراوە، کە کاریگەری لەسەر تەندروستی زاوزێ هەبووە.

مایس ئەبسی هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا ژنانی دووگیان تووشی کێشەی تەندروستی و دڵەڕاوکێیەکی زۆر بوون بەهۆی پەتاکەوە، بەتایبەت بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە، هەروەها زۆرێک لە ژنان تووشی چەندین حاڵەتی خەمۆکی بوون بەهۆی ئەو توندوتیژییە سێکسی و جەستەییەی کە ئەوان لە قۆناغی پەتاکەدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە، ژنانی بێ هاوسەریش زیانیان بەرکەوت، ئەو ژنانەی کە بۆ داهاتەکانیان پشتیان بە خۆیان دەبەستن تووشی سەختی دارایی بوون بەهۆی لەدەستدانی کارەکانیانەوە، هەموو ئەم هۆکارانە فشاری دەروونی و تەندروستییان لەسەر ژنان دروستکرد.

مایس ئەبسی لەبارەی ژنان و ترسیان لە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە وتی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە زۆرێک لە ژنان لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەدا بەشدارییان لە قۆناغەکانیدا نەکردووە لە ترسی دۆزینەوەی تووشبوونی هەندێکیان و نەتوانینیان لە چوونە ناو خولی چارەسەری پێویست بە نەخۆشییەکە.

مایس ئەبسی لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ ژنان پێویستیان بە پاڵپشتیی تەندروستیی بێبەرامبەرە، بەتایبەتی بابەتی تەندروستیی زاوزێ، جگە لە دابینکردنی هێڵی گەرمی بەردەست بۆ ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژیی جەستەیی یان سێکسی دەبنەوە، هەروەها دەبێت بودجەی تایبەت دابینبکرێت بۆ گەڕانەوەی ئەو ژنانەی کە کارەکانیان لەدەستداوە و گەڕاندنەوەیان بۆ سەر کار، هەروەها چالاککردنی بەرنامەکانی دۆزینەوەی پێشوەختە بۆ شێرپەنجە.

بابەتی پێشتر

حەوت زانیاریی سەرنجڕاكێش

بابەتی دواتر

پۆلیسی زاخۆ: لە گازینۆیەکدا شەڕ ڕوویدا و کەسێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share