وەزیری بەرگریی ئێران: تاران ئامادەیە تانك و موشەك بفرۆشێت

چەكی قورسی ئێران

ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت، بارودۆخەكە لە بەردەم ئێران دا گونجاوە بۆ ئەوەی كڕین و فرۆشتنی چەك لەگەڵ وڵاتاندا بكات.

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤیزیۆنییدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم بڵاوكرایەوە، حاتەمی ئاشكرایكرد كە چەندین وڵات ماوەی ساڵێكە لەگەڵ ئێران دا لە پەیوەندی و وتووێژدان بۆ ئەو مەبەستە، ئاسۆی بەردەم ئێران لە بواری كڕین و فرۆشتنی چەكدا فراوانە.
وەزیری بەرگریی ئێران وتیشی، “ئێران ئامادەیە هەموو جۆرە چەكێكی زەمینی وەك تانك و موشەك و ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی سەرباز بفرۆشێت، ئامادەییشی هەیە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتاندا بكات بە مەبەستی چاككردنەوەی فڕۆكەی سەربازی و شارستانی بۆیان.”
بە گوێرەی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، تاران ناتوانێت كڕین و فرۆشتنی چەكی قورس بكات.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی نوێی سوریا هەڵوێستی لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا راگەیاند

محەمەد بەشیر سەرۆکوەزیرانی کاتی سوریا، سوپاسی ژمارەیەک وڵات دەکات بەهۆی هەڵوێستەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریادا. ئەمڕۆ پێنجشەممە،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت: حکومەتی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەکەمان هەڵبگرێت

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لەبارەی هێرشی ئەمشەو بۆ سەر کۆنسوڵخانەکەیان لە بەسڕە ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەتەواوی بە بەرپرسیار دەزانین…
Total
0
Share