بەم پێنج ڕێگایە، ڕێژەی زیرەکی منداڵەکەت بەرزبکەرەوە

بەشێک لە دایکان و باوکان پێیان وایە، زیرەکی منداڵ بابەتێکی بۆماوەییە، بەڵام لەڕاستیدا، گەرچی هۆکاری بۆماوەیی کاریگەری لەسەر ڕێژەی زیرەکی منداڵ هەیە، بەڵام دەکرێت لە چەند ڕێگەیەکی دیکەوە زیرەکی منداڵەکەت زیاتر بکەیت.

پێگەی Times of India ڕایگەیاند، دەکرێت لە ڕێگەی چەند چالاکییەکەوە ڕێژەی زیرەکی منداڵ بەرزبکرێتەوە لەوانەش:

  • ئەنجامدانی وەرزش، دەبێتە چالاکبوونی مێشک و زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی ئیندرۆفین لە لەشدا، کە لەڕێگەی ئەمەوە چالاکی مێشک و تواناکانی بەهێز دەبن.
  • پرسیاری بیرکاریانەی تێکەڵ، دەکرێت ڕۆژانە چەندین جار پرسیاری بیرکاری بەشێوەی تێکەڵ لە منداڵەکەت بکەیت، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی چالاکیی مێشک، بەڵام ئاگاداربە ئەو پرسیارانەی ئاڕاستەی دەکەیت لەگەڵ تەمەنیدا بگونجێت.
  • ژەنینی یەکێک لە ئامێرە مۆسیقییەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی چالاکیی مێشک و زیاترکردنی متمانە بەخۆبوونی، بە تایبەت کە چەند چالاکییەکی هەژمێرەیی لەکاتی ژەنینیدا لەخۆیان دەگرن.
  • پرسیاری مەتەڵ، ڕۆژانە، 10 خولەک، بۆ پرسیاری مەتەڵ لە منداڵەکەت و دۆزینەوەی وەڵامەکەی تەرخان بکە، بەسوودە بۆ بۆباشترکردنی تەندروستی مێشکی.
  • ڕاهێنانی هەناسەدان، ڕاهێنانی منداڵ لەسەر هەناسەدانی قوڵ، مێشکی باشتر گەشە دەکات و چالاکییەکانی باشتردەبن، شارەزایانی بواری تەندروستی رێنمایی دایکان و باوکان دەکەن، منداڵەکانیان ڕابهێنن شەوانە پێش نووستن و بەیانیان دوای بەئاگاهاتن بۆ ماوەی 10 خولەک هەناسەی قووڵ هەڵبمژن و بیدەنەوە.

 

بابەتی پێشتر

داهاتووی ئاراوخۆ و كۆندی بە چی دەگات؟

بابەتی دواتر

ئەمریکا مانگێکی دەستکردی سیخوڕی دەنێرێتە خولگەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share