کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی ڤاکسینی AstraZeneca گەیشتووەتە بەغداد و بڕیارە بەپێی بەرنامەی وەزارەت بەکاربهێنرێت.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکردووە، “ئەمڕۆ 25ی ئازار، یەکەم کاروانی ڤاکسینی AstraZeneca گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بەغداد و لەگەڵ کوتانی کارمەندانی تەندروستی هاوڵاتییانیش دەتوانن ناوی خۆیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بنوسن”.

ئەو کاروانەی ئەمڕۆ گەیشتووەتە عێراق 336 هەزار ژەمە و بڕیارە لە چوارچێوەی بەرنەمای “کۆڤاکس”ی نێودەوڵەتیدا 16 ملیۆن دۆزی دیکە بگاتە عێراق.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوو ملیۆن دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنای ڕوسی Sputnik V و یەک ملیۆن ڤاکسینی فایزەر و سێ ملیۆن ڤاکسینی سینۆفارمی چینی هاوردە دەکات.

دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئازار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بڕیارە ئەمڕۆ 336 هەزار ژەم ڤاكسینی ئەسترازێنیكای بەریتانی بگاتە عێراق و لەو بڕە 43 هەزار ژەمی پشكی هەرێمی كوردستانە و گۆڕانكاریش لەو بڕە پێشبینی كراوە.

بابەتی پێشتر

گەلێك ژن سەرۆكایەتی بكات سەركەوتوو نابێت؟

بابەتی دواتر

لەبارەی پێدانی ڤیزاوە کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share