لە هەرێمی کوردستان 344 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 8ی ئازار ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 344 کەس توشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “162 کەس لە هەولێر توشی کۆرۆنا بوون، لە سلێمانی 87 کەس، دهۆک 89 توشبوو و لە گەرمیانیش شەش کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە چوار حاڵەتی مردن لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا تۆمارکراون کە دووانیان لە هەولێر و دووانیشیان لە دهۆک تۆمارکراون.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 110 هەزار و 856 کەس توشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 104 هەزار و 602 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 541 کەسیش بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی دیکەی کوشندە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “تای خوێنبەربوون”، کە نەخۆشییەکی کوشندەیە و 60%ی توشبووانی گیانلەدەستدەدەن،…
Total
0
Share