ئیلیادەی هۆمەر چیمان پێ دەڵێت لەسەر پەرستن و جەنگ؟

لە بارەی ئەو چیرۆکانەی کە ڕووداوەکانی جیهانیان ئاڕاستە کردووە، کارۆلاین ئەلێکساندەر لێکۆڵینەوە لە کتێبی ‘ئیلیادە’ـی هۆمەر دەکات، کە چۆن یارمەتیی داڕشتنەوەی شێوازی پەرستنمانی داوە و هەروەها ئەو شتانەی کە بالۆرای یۆنانی کۆن هێشتا لە بارەی جەنگەوە پێمان دەڵێن.

پێشتر لە ‘ئیلیادە’ـدا، کە بالۆرایەکی هۆمەرە دەربارەی شەڕی تەروادە، لادانێکی بەناوبانگی تێدایە کە بە خشتەی کەشتییەکان ناسراوە، ناوی هەموو ئەو سەرکردە و سەربازە یۆنانییانەی تێدان کە لە شەڕی ترۆیدا بەشداریان کردووە. پێش ئاشکراکردنی ئەم خشتە سەرنجڕاکێشەی بەشداربووە سەربازییەکان، هۆمەر بە ئاشکرا داوایەکی تایبەت لە کچانی زیوس دەکات تا دڵنیای بکەنەوە لە ڕاستییە تەواوەکە:

  • پێم بڵێن، کچانی زیوس، کە ئۆلێمپس نیشتیمانتانە
  • ئێوە مێخوان، هەمیشە لێرەن، ئاگاداری هەموو شتێکن
  • ئێمە تەنیا گوێمان لە قسەوقسەڵۆکە، هیچ نازانین
ئەم دێڕانە ڕاستییەکی سەرەکیی بالۆرا پیشان دەدەن -کە لەڕێی کچانی زیوسەوە، کچانی یادەوەری، دەتوانێت چاودێریی مەعریفەی خەڵک و ڕووداوەکانی ڕابردوو بکات- دەسەڵاتێکی بەهێز لە کەلتوورێکی نەخوێندەوار و زارەکیدا کە ئیلیادەی تێدا بەرهەم هات. ئیلیادە نزیکەی ٧٠٠-٧٥٠ پێش زایین نووسراوە، بەڵام لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ پێنج سەدە پێشتر، لە چەرخی برۆنزی مایسینییەندا- ئەو جیهانەی کە ئیلیاد بە شێوازی شیعری دەیخاتەوە یاد.
مایسنییەکان خۆیان دەیانزانی بنووسن، بەڵام وا دیارە تەنیا بۆ تۆمارە داراییەکان بەکاریان هێنابێت. کاتێک شانشینەکەیان لە دەوروبەری ١٢٠٠ پێش زاییندا ڕووخا، ئەم بەکارهێنانە سنووردارەش نەما. لە کۆتایی چەرخی مایسینییەندا تاوەکو چەرخی هۆمەر، ئەو شاعیرانەی بالۆرایان دەنووسی و لەبەریان دەکرد نەریتەکەیان بە زیندووی هێشتەوە و یادەوەریی جیهانی مایسینییان بردە ناو چەرخی نوێوە.
ئیلیادە ئاگاداری ڕۆڵەکەیەتی لە هێشتنەوەی یادەوەرییەکان، سەرەکیترین خاڵی شێوازی چیرۆکگێڕانەوەکەی ئەوەیە کە جێی باوەڕە. بالۆراکە ئیشێکی خەیاڵاوییە و پەیوەندی بە ڕووداوەکانی کۆتاساڵی شەڕی تەروادەوە هەیە کە لەنێوان یۆنانییەکان و تەروادەییەکاندا ڕوویدا، ئەویش لەسەر کچێکی شۆخوشەنگ بە ناوی هێلین، ئەو شاژنە یۆنانییەی هاوسەرەکەی بەجێهێشت تا لەگەڵ شازادەیەکی تەروادەدا بێت. کارەکتەرەکان تەنیا سەرباز و خێزانەکان ناگرێتەوە، بەڵکو کچانی زیوسی ئۆلۆمپیانیش دەگرێتەوە.
ڕاستی یان خەیاڵاوی؟
سەرەڕای ژمارەیەک سیحری خودایی، بالۆرا هەوڵ دەدات واقعیانە بێت. بۆ نموونە لێکچووە بەناوبانگەکانی هۆمەر، جیهانێکی سرووشتی و پەسەندکراو و ناسراو پیشان دەدەن. وەسفی تەکتیکەکانی جەنگ و برینەکان باوەڕپێکراون. لەسەروو هەمووشییەوە، کارەکتەرە سەرەکییەکانی بالۆراکە تەواون و بە شێوەیەکی واقیعانە دەردەکەون، ئەوەش لەڕێی وتە و قسەکانی کارەکتەرەکان خۆیانەوە.
ئیلیادە بە بالۆراییەکی تەواو نێرینە دەناسرێت، لە کارەکتەری مێینەدا لاوازە، بەڵام تەنیا لەسەر یەک نموونە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت – کارەکتەری جیاوازی هێلین کە ئافرەتێکە بە هەستی دوودڵی و پەشیمانی کۆنترۆڵکراوە هەڵدەسووڕێت.
کاتێک ئەو چەرخە تاریکە کۆتایی هات، خوێندنەوە و نووسین لە یۆنان دەستی پێکردەوە لە دەوروبەری ٧٥٠ـی پێش زایین، هۆمەر بالۆراکەی نووسی و چیرۆکە پاڵەوانییەکەی دەنگی دایەوە. نەک تەنها کارەکتەر و مەسەلەی خودایی و بابەتی مەرگ بوونە هۆکارێکی هاندەر بۆ هونەر و جۆرەکانی دیکەی ئەدەب، بەڵکو باوەڕیان وابوو ئەوانە ڕاستین. شەڕی تەروادە بەڕاستی ڕوویدا.
ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە ئیلیاد شێوازی پەرستنی خەڵکی گۆڕی. بە ڕای مێژوونووسی سەدەی پێنجەم، هێرۆدوتەس، ئەوە هۆمەر و شاعیر هێسیۆد بوون کە “وەسفی خوداکانیان بۆ یۆنانییەکان کردووە”، هەروەها خاسێتی مرۆڤیان پێداون. لە هەمان کاتدا، خەڵکی سرووتگەلێکیان لەسەر پاڵەوانە مرۆڤەکانی ئیلیاد دروست کردووە و پەرستوویانن و وەکو ئەژدادی خۆیان دایانناون. ئەو مێژووەی لە ئیلیاددا نووسراوە، بووەتە بەردی بناغەی “یۆنانیبوون” و شوناسی یۆنان.
بەم ڕێگایانە ئیلیاد نەک تەنها ڕێڕەوی هونەری بەڵکو مێژووی کۆمەڵایەتیشی ئاڕاستە کردووە.
ئەوەی لەبیر ناکرێت ئەو ڕێگایانەیە کە ئیلیاد تێیدا کاریگەریی کردووەتەوە سەر بینەرانی، تا ئەم ساتەی ئێستاش، لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕاستییە بنەڕەتییانەی ئەزموونی مرۆڤەکان وەک ماوەی ژیان و ئەخلاق – ئەو لایەنە تاریک و قورسانەی لە پەیوەندیی نێوان شوناس و ئاییندا هەن.
ئەخیل
ئەوەی من دەمەوێت دەریببڕم، ئەوەیە کە هۆمەر لە دیمەنە بەناوبانگەکەی کۆتایی ئیلیادەدا بە ڕوونی و سەرنجڕاکێشی پیشانی دەدات، تیایدا ‘پاشا پریام’ شەوەکەی دێتە ئۆردووگای یۆنانییەکانەوە تا لە ئەخیل بپاڕێتەوە. هەردوو پیاوەکە لە چەند کاتێکی جیاوازی بالۆراکەدا لە کچانی زیوس پاڕاونەتەوە و پاڕانەوەکانیان ڕەت کراونەتەوە. ئێستا ئەرکی پریام ئەوەیە کە بۆ تەرمی برا خۆشەویستەکەی، هێکتەر، بپاڕێتەوە، کە ئەخیل لە تۆڵەی هاوڕێکەیدا، پاترۆکلوس، کوشتی. پریام لەبەردەم قاچی ئەخیلدا دەپاڕێتەوە.
بەهێزیی ئەم دیمەنە تەنها لە چیرۆکگێڕانەوەیەکی زیرەکانەدا نییە، بەڵکو لە ئاگایی ئیلیادەیە لە مێژووی خۆی.

لە تۆمارکردنی برینی خوداکان و چەلەحانێ و تۆڵەسەندنەوە و فرمێسک و بەندکردن و هەستە هەمەجۆرەکاندا، هۆمەر هەموو هەوڵی خۆی داوە تا مرۆڤەکانی ناو ئیلیاد بکات بە خودا و پیاوانی خودا.

لە شێوازە کۆنەکانیدا، ئیلیادە بەزۆری بۆ بینەرە یۆنانییەکان نمایش دەکرا، بەڵام لە کاتی هۆمەردا بینەری ئەناتۆلیش هەبوون، کە هاوسۆزییان لەگەڵ تەروادەییەکان هەبوو. یەکێک لە خاسێتە سەرسووڕهێنەرەکانی ئەو مامەڵەیە هاوسۆزییەتی لەگەڵ تەروادەییەکان، کە وەکو هاوڕێیەکی قوربانیی جەنگ پیشانیان دەدات، نەک وەکو دوژمنێکی تەواو.
لۆنجینس، زانایەکی سەدەی یەکەمی زایینی نووسیویەتی، “لە تۆمارکردنی برینی خوداکان و چەلەحانێ و تۆڵەسەندنەوە و فرمێسک و بەندکردن و هەستە هەمەجۆرەکاندا، هۆمەر هەموو هەوڵی خۆی داوە تا مرۆڤەکانی ناو ئیلیاد بکات بە خودا و پیاوانی خودا.”
ئەو دیمەنەی نێوان ئەخیل و پریام ئەم گۆڕانکارییە پیشان دەدات و ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە شاعیرانی ئیلیاد لە ڕێڕەوی گەشتی بالۆراکەوە چی فێر بوون، کە ڕەنگە ئەو خودایانەی دەیانپەرستین وەڵام نەدەنەوە و هەندێک کات دەبێت مرۆڤایەتی هەستن و جێگەیان بگرنەوە.
بابەتی پێشتر

فۆتۆگرافی فەلسەفەیە

بابەتی دواتر

10 باشترین فیلمی مێژووی سینەما

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share