بایدن: سوپای ئۆکرانیا سەرکەوتووە و هۆکارەکە ئێمەین

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سوپای ئۆکرانیا سەرکەوتووانە شەڕدەکات، چونکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مەشقی پێکردووە و چەکی داوەتێ.

هەروەها وتوویەتی، “سزای ئابوریی زیاتر بەسەر ڕوسیادا دەسەپێنین و زیاتر گەمارۆی دەدەین”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمریکا لە درێژەی سزاکانیدا بۆ سەر ڕوسیا، ئەمڕۆ مامەڵەی لەگەڵ هەردوو بانکی “سبێربانک” و “ئەلفابانک” بڕی و بەشیکی دیکەی سزا نوێیەکانیش دوو کچەکەی پوتین و هاوسەرەکەییان گرتەوە، هاوکات لەگەڵ کوڕەکانی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی ڕوسی.

ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا لەپاش ئەوەوەدێت، ئۆکرانیا ڕوسیای بە ئەنجامدانی “کۆمەڵکوژی” لە بوچا تاوانبارکردبوو و ئەم پرسەش توڕەیی یەکێتیی ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی زیادکرد کارەکە بە “تاوانی جەنگ” ناوبرا.

بەڵام ڕوسیا ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و وەک هەوڵێک بۆ “شێواندنی” وڵاتەکە و سوپاکەی ناساندی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لەسەر گاڵتەپێکردن و ئازاردانی هاوڵاتییەکی سلێمانی هاتە دەنگ

بەڕێوبەرایەتیی‌ گشتیی چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتیی‌ سلێمانی، دەستخۆشی لە پۆلیس دەکات کە هەستاوە بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕوداوی گاڵتەکردن…
Total
0
Share