چیرۆكی ئەو پیاوەی بە یەكجار 160 بلیتی یانسیبی بردەوە

پاش ئەوەی پیاوێكی ئەمریكی هەڵدەستێت بە كڕینی 160 بلیتی یانسیب، دواتر ڕایگەیاندووە، سەرجەم بلیتەكانی بردووەتەوە و بووەتە خاوەنی سەدان هەزار دۆلار.

ئاژانسی یونایتد پرێس ئینتەرناشیۆناڵ هەواڵی ئەو پیاوە ئەمریكییەی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، كوام كروس لە ناوچەی دامفریز لە ئەمریكا، 160 بلیتی یانسیبی بۆ بردنەوەی خەڵاتێكی دارایی كڕیوە، دواتر بۆی دەركەوتووە سەرجەم بلیتەكان هەڵگری ژمارەی “7314” بوون.

پاش تیروپشك بۆ یانسیبەكان لە 5ی كانونی یەكەم، كروس بۆی دەركەوتووە ژمارەی بلیتەكانی براوە بووە و بە ژمارەی بەختی خۆی ناوی بردووە و وتویەتی، “هەستمكرد ئەو ژمارەیە بەختم بۆ دێنێت”.

پاش بردنەوەی سەرجەم بلیتەكان، بۆ هەر بلیتێك 5 هەزار دۆلاری وەرگرتووە، بەوەش توانیویەتی بڕی 800 هەزار دۆلاری دەستبكەوێت.

لەو بارەیەوە كروس ئاماژەی بەوەكردووە، “سەرەتا وتم ئەوە مەحاڵە، 82 جار تەماشای ژمارەكەم كردەوە بۆ ئەوەی دڵنیا ببمەوە، هەستێكی خەیاڵی بوو”.

كروس پلانی خۆی بۆ ئەو پارەیە ئاشكرا نەكردووە.

بابەتی پێشتر

یەكەم وەڵامی توركیا بۆ ئەمریكا: بە بڕیارەكەتدا بچۆرەوە

بابەتی دواتر

عێراق.. بێپارەیی هەزاران پرۆژە ڕادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share