لە تەقینەوەی وێستگەیەکی نەوت و گازی ئێران حەوت کەس بوونە قوربانی

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند لە ئەنجامی دزەکردنی گاز و تەقینەوە لە وێستگەیەکی نەوت و گاز لە پارێزگای خوزستانی باشووری وڵات، سێ کەس کوژراون و چواری دیکە برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران لەزاری عەدنان غازی پارێزگاری شاری شوشەوە بڵاویکردەوە، “تەقینەوەکە لە وێستگەیەکی نەوت و گاز بووە لەشاری شوش و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و چواری دیکە برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ڕوداوەکە بەتەواوی لە کاتژمێر چوار بە کاتی ناوخۆیی ئێران ڕویداوە وهۆکارەکەشی دزەکردنی گازبووە لەناو وێستگەکەدا.

ڕاشیگەیاند، لەو ڕووداوەدا سێ کەس لە ناو وێستگەکەدا گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکە برینداربوون، کە لەشوێنی ڕوداوەکەوە نزیکبوون و برینەکانیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون.

لە چەند مانگی ڕابردوودا ئێران ژمارەیەک تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی لە وێستگەکانی نەوت و گاز و بۆرییەکانی گواستنەوەیان بەخۆوەبینیوە سەرەڕای تەقینەوەکانی وێستگە ئەتۆمییەکانی لە ساڵی ڕابردوودا.

بابەتی پێشتر

داوای 70 ملیۆن دۆلار دەكەن.. كۆمپانیایەكی دیكەی ئەمریكی كەوتە بەر پەلاماری چەتە ئەلیكترۆنییەكان

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان درێژە بە دانیشتنەكانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share