وادەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران درێژکرایەوە

بە بڕیارێک وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران تا کاتژمێر 10:00 ی شەو بەکاتی تاران درێژکرایەوە.

وتەبێژی دەستەی هەڵبژاردنەکان لە ئێران رایگەیاند، بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم ئەو کەسانەی تا ئێستا نەیانتوانیوە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بکەن بڕیارماندا جارێکی دیکە پرۆسەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێری دیکە درێژبکەینەوە.

بەپێی بڕیارە نوێیەکە لە کاتژمێر 10:00 ی شەو بە کاتی تاران دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەرووی دەنگدەراندا دادەخرێت.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران لە کاتژمێر 8:00 ی بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد، بڕیاربوو تا کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە بەردەوامبێت، دواتر بە بڕیاری دەستەی هەڵبژاردنەکان بۆ کاتژمێر 8:00 ی شەو بە کاتی تاران درێژکرایەوە، لە پاش ئەوەش بڕیارەکە گۆڕا بۆ کاتژمێر 10:00.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێم: گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون و دەبێت عومرەکاران بە رێگای وشکانی بگەڕێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ئاسمانییەکانی راگرتووە، دەبێت عومرەکاران…
زیاتر ببینە

به‌له‌مێك به‌ 84 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانى تونس نوقم بوو

له‌ كه‌ناراوه‌كانی تونس، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی به‌له‌مێكه‌وه‌، 30 كۆچبه‌ر بێسه‌روشوێن ‏بوون، 53 كۆچبه‌ریش له ‌خنكان ڕزگاركران.‏ مونجی سه‌لیم، سه‌رۆكی…
Total
0
Share