ئێران ماسییەكی تازەدۆزراوە ناودەنێت عەلی دایی

دوای دۆزینەوەی جۆرێک ماسی لە ڕووباری “سەمیرە” لە پارێزگای کرماشان لە ‏ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لیژنەیەک لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون ماسییەکە ناوبنێن “عەلی ‏دایی” یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێرانەوە.‏

حامید موسەوی، سەرپەرشتیاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ماسییەکە ڕایگەیاندووە، “بەهۆی ‏هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی یاریزان و ڕاهێنەری ئێرانی، عەلی دایی، لە بومەلەرزەکەی ‏ساڵی 2018ی کرماشاندا، ئەو ماسییە بەناوی ئەو یاریزانە دێرینەوە ناونراوە”.‏

ئەو جۆرە ماسییە کە لە بەشێک لە ڕووبارەکانی جیهاندا بوونیان هەیە، بە کەمێک ‏جیاوازی لە تایبەتمەندییان، ناوە زانستییەكەی (‏Glyptothorax alidaeii‏)ــە و بەهۆی ‏جووڵەی زۆر و تەنكیی ئاوی ڕووبارەکان، شێوەیەکی درێژی هەیە”.‏

لێکۆڵینەوەکە تەنها پەیوەست نەبووە بەو جۆرە ماسییە، بەڵکو لەناو خێزانی “پشیلە ‏ماسییەکان”دا چەند جۆرێکی دیکەش لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.‏

عەلی دایی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بوو، ناوبانگێكی جیهانیی ‏پەیداكردبوو، بەو پێیەی تا ئەمدواییەش بە تۆماركردنی 109 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی ئێران، ‏گۆڵكاری مێژوویی هەڵبژاردە نیشتمانییەكان بوو.‏

عەلی دایی چەند ساڵیك بۆ یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی یارییكردووە، جگە لە چەند ‏یانەیەكی دیكەی ئەڵمانی.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خالید سلێمان: ئاگركەوتنەوە بووە بە یەكێك لە دەرئەنجامە راستەوخۆكانی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا

ماوەی حەوت رۆژە ئاگر بەشێك لە دارستانەكانی كالیفۆرنیای گرتووەتەوە و شارەزایەكی بواری ژینگە دەڵێت، وشكەساڵی سەرچاوەی رووداوەكەیە و…
زیاتر ببینە

لیبیا گـ.ـیانلەدەستدانی سوپاسالاری وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە

بەشێوەیەکی رەسمی لیبیا گیانلەدەسـ.ـتدانی سوپاسالاری وڵاتەکەی لە تورکیا پشتڕاستکردەوە. عەبدولحەمید دبیە، سەرۆکی حکومەتی یەکەی نیشتمانیی لیبیا رایگەیاند، محەمەد…
Total
0
Share