داوای 70 ملیۆن دۆلار دەكەن.. كۆمپانیایەكی دیكەی ئەمریكی كەوتە بەر پەلاماری چەتە ئەلیكترۆنییەكان

گوماندەكرێت بەرپرسیاری ئەم هێرشانە ڕێكخراوێكی چالاكە لە ڕوسیا

بە چەند هەفتەیەكی كەم پاش ئەو هێرشانە ڕوبەڕووی هێڵی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان و كۆمپانیای تایبەت بە دابینكردنی گۆشت لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بووەوە، كۆمپانیای بەرنامەسازی (كاسیا) و نزیكەی 800 تا 1500 هاوبەشی بەهۆی هێرشێكی ئەلیكترۆنییەوە ڕوبەڕووی مەترسی لەدەستدانی دۆسیەكانیان بوونەتەوە.

ئەنجامدەرانی هێرشەكە، كە باوەڕوایە لە ڕوسیا كاربكەن، داوای بڕێك پارە دەكەن كە بە بەرزترین لە مێژووی ئەم جۆرە هێرشانەدا دادەنرێت.

كاسیا دەڵێت، تائێستا نزیكەی 50 لە هاوبەشە ڕاستەوخۆكانیان بەتەواوی هاك كراون لەو هێرشەدا كە ڕۆژی هەینی ئاشكرابوو.

بەڵام سەدان كۆمپانیا زیانی بەركەوتووە بەهۆی ئەوەی خزمەتگوزارییەكانی كاسیا تەكنەلۆجیای زانیاریی كۆمپانیا بچوكەكانی وەك چێشتخانەكان و كۆمپانیاكانی ژمێریاری دەگرێتەوە، وەك ئەوەی CNN ئاماژەی پێداوە.

هاوكات تۆڕی هەواڵی CBCی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، بەپێی ئەو شیكردنەوانەی بۆ بەرنامە زیانپێگەیشتووەكان لەلایەن كۆمپانیای Emsisoft ئەنجامدراون، هێرشەكە لەلایەن تۆڕی REvil ئەنجامدراوە كە گروپێكی چەتەی ئەلیكترۆنییە و باوەڕوایە لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات یان ڕوسیا كاربكەن.

بەپێی تۆڕەكە گروپەكە داوای 70 ملیۆن دۆلار بەشێوەی دراوی (بتكۆین) دەكات لە بەرامبەر لابردنی شفرە و گەڕانەوەی زانیارییەكانی كۆمپانیاكە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

كازمی: پلانمان هەیە بۆ دابەشكردنی 550 هەزار پارچە زەوی

بابەتی دواتر

لە تەقینەوەی وێستگەیەکی نەوت و گازی ئێران حەوت کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك چیللی هەژاند

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلەی ڕێختەر كەناراوەكانی لۆس لاگۆس-ی لە چیللی هەژاند. بەپێی پەیمانگای تۆماری بومەلەرزەی ئەورۆناوەند، لە…
Total
0
Share