لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی تاڵیباندا كۆبووەوە
عەلی قەرەداغی: پشتیوانیی براكانمان دەكەین

كۆبوونەوەی عەلی قەرەداغی لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان

د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیباندا كۆبووەوە و پشتیوانیی خۆی و یەكێتییەكەی بۆ ئەفغانستان ڕاگەیاند.

دوای كۆبوونەوەكە، د. عەلی قەرەداغی دوو تویتی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “پشتیوانیی براكانمان دەكەین و دەستخەڕۆیان ناكەین، بەشێك لە پشتیوانییەكەشمان پێدانی بەرچاوڕوونی و ئامۆژگارییە، بەردەوامم و ئامانجەكەم دەزانم كە هێنانەئارای زانینێكی ئیسلامییە”.

لە تویتەكەی تریدا ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان دەڵێت، “دەتوانین لە بواری فێركردندا هاوكاری گەلی ئەفغانی بین، لەپێناو ڕەوشتبەرزكردنی پرۆسەی فێركردن و ئاكارەكانی فێركردن لەڕێگەی پشتبەستن بە بنەما جێگیرەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ گۆڕاوەكاندا بەپێی ئیجتیهادی زانستی”.

قەرەداغی ڕوونكردنەوەی لەو بارەیەوە خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە، “دەتوانین لەڕێگەی سازدانی كۆڕی سیاسییەوە ئەو كارە بكەین، یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پسپۆڕی زۆری هەن لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا و زاناكانمان لە 93 وڵاتدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا.. خۆپیشاندان دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ بەردەوامە

دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە شارە گەورەکانی تورکیا لەناویاندا ئەنقەرە و ئیستانبول،…
Total
0
Share