مباپێ هەنگاوی ناوە و ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی پەیوەندی پاریسە

کیلیان مباپێ یانەی پاریس سان جێرمانی خستووەتە دۆخێکی قورسەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوەڕوانی کردنەوەی دەرگای گفتوگۆکردنن لەلایەن سەرۆکی یانە فەرەنسییەکەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کیلیان مباپێی فەرەنسی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان بەڕێوەبەرانی یانەکەی لە نوێنەکردنەوەی بۆندەکەی ئاگادارکردووەتەوە، ناوبراو بڕیاری یەکلاکەرەوەیداوە و لە هاوینی 2021 دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

سەرۆکایەتیی پاریس بە هەڵوێستی مباپێ دەزانن، بەڵام دەیانەوێت ماوەیەک دەرفەتی بیرکردنەوەی پێبدەن، تەنانەت کێشەیان نەبووە لە چاوەڕوانکردنی تاوەکو وادەی کۆتاییهاتنی بۆندەکەی، کە هاوینی ساڵی 2022ــە.

لەهەمان کاتدا فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید چاوەڕوانی پەیوەندییەکی ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس دەکات بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆکردن.

سەرچاوە ئیسپانییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، بەڕێوەبەرانی پاریس پێداگرن لە بەردەوامبوونی هێرشبەرەکە، یاخود نوێکردنەوەی بۆندەکەی، تەنانەت لە ئەگەری قایلنەبوونی بە ئۆفەرە نوێیەکان، دوو تاوەکو سێ مانگی دیکەش ڕێگەی ڕۆیشتنی پێنادەن، ئەوەش ڕیاڵ مەدرید دووچاری ئاستەنگی دەکات.

بابەتی پێشتر

دوو بۆمبی گەورە لە گواستنەوەکاندا دەتەقێنەوە

بابەتی دواتر

پێکهاتەی یاریزانە سەربەستەکان لە ڕامۆسەوە بۆ مێسی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆدریگێز لە میلان نزیکبووەتەوە

یاریزانی کۆڵۆمبی یانەی ئێڤەرتۆن، جەیمس ڕۆدریگێز لەگەڵ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لەسەرهێڵە و سەرچاوەکان نوسیویانە، “نزیکە درێسی…
Total
0
Share