ترەمپ پشتوێنی ڕەشی دان 9ی وەرگرت

ئەکادیمیای جیهانیی تایکواندۆ، بەفەرمی پشتوێنی ڕەشی دان 9ی بەخشییە دۆناڵاد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەڵێنی دا، لەئەگەری هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی وڵات و گەڕانەوەی بۆ کۆنگرێس، ئەو بەرگەی لەلایەن ئەکادیمیای تایکواندۆوە پێیبەخشراوە لەناو کۆنگرێس بیپۆشێت و شانازی پێوەبکات.

پشتوێنی ڕەشی دان 9 بەرزترین پلە و پشتوێنە یاریزانێکی تایکواندۆ بەدەستیدەهێنێت، ئەو پشتوێنەش کە بە ترامپ بەخشراوە فەخرییە، لەپای خۆشەویستی بۆ بوارەکە و هاوکاریکردنی ئەکادیمیای تایکوانۆ، ئەگەرنا وەک کەسایەتییەک هەرگیز لە بوارەکەدا کارینەکردووە.

ترەمپ لەو بارەیەوە دەڵێت، “شانازی دەکەم بەبەدەستهێنانی ئەو پلە باڵایەی تایکواندۆ، ئەم یارییە جەنگاوەری و بەرگریکردنە، بەهۆیەوە مرۆڤ دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات”.

ماڵپەڕی دەیلی مەیڵی بەریتانی لەو بارەیەوە نووسیویەتی، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا هەمان پشتوێنی لە بوارەکەدا هەیە، بەڵام ئەو سەرۆکە بە هەوڵ و ماندووبوونی لەو بوارەدا بەدەستیهێناوە، بەڵکو یەکێکە لە بەهێزترینەکانی وڵاتەکەی، لەئێستادا لەگەڵ ترەمپ هاوتایە، دەکرێت ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوانیاندا سازبکرێت، سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هیچ لەبارەی تایکواندۆوە نازانێت.

بابەتی پێشتر

دوورخستنەوەی سۆڵشایەر کاریگەریی دۆمینۆیی لەسەر زیدان و پۆچتینۆ دەبێت

بابەتی دواتر

زڤیرێڤ ناسناوی نیتۆی کۆتایی وەرزی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share