دوو بۆمبی گەورە لە گواستنەوەکاندا دەتەقێنەوە

بۆندەکانی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی و جادۆن سانچۆی هێرشبەری ئینگلیزی نزیکن لە واژووکردنەوە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەكانی پاریس سان جێرمان و ئینتەر میلان بەسەرکەوتوویی کۆتاییان بە دانوستاندن هێناوە بۆ گواستنەوەی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری باڵی ڕاستی نێراتزۆری.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، هەموو شتێک کۆتاییهاتووە و تەنها چەند وردەکارییەکی یاسایی ماوە، هەفتەی داهاتوو یاریزانەکە لە پاریس پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجامدەدات، هەر لەو هەفتەیەشدا بۆندەکەی واژوودەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئیدارەی یانەکانی مانچستەر یونایتد و بوروسیا دۆرتمۆند بەبڕی (85) ملیۆن یورۆ لەسەر گواستنەوەی جادۆن سانچۆ بەڕێککەوتن گەیشتوون، دوای یورۆی 2020 ڕاستەوخۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و بۆندەکە بەفەرمی ئاشکرادەکرێت.

دوای گفتوگۆیەکی درێژخایەن، لە هاوینی 2021 یانە ڤیستیڤالییەکەی ئەڵمانیا دەستبەرداری هێرشبەرەکە دەبێت، کە بڕیارە بۆ ماوەی پێنج وەرز (تاوەکو 2026) بە موچەی هەفتانەی 250 هەزار پاوەند درێسی سووری مانچستەر بپۆشێت.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. باوك و كوڕێك لەكاتی مەلەكردندا خنكان

بابەتی دواتر

مباپێ هەنگاوی ناوە و ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی پەیوەندی پاریسە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share