ڕۆدریگێز لە میلان نزیکبووەتەوە

یاریزانی کۆڵۆمبی یانەی ئێڤەرتۆن، جەیمس ڕۆدریگێز لەگەڵ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لەسەرهێڵە و سەرچاوەکان نوسیویانە، “نزیکە درێسی ڕۆسۆنێری بپۆشێت”.

جەیمس ڕۆدریگێز یەکێکە لەو یاریزانانەی لەسەر ڕاسپاردەی کارلۆ ئەنچلۆتی لەلایەن یانەی ئێڤەرتۆنەوە بۆندی لەگەڵدا واژووکرا، بەڵام یاریزانەکە نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکاتەوە و بەهۆی پێکانە یەکلەدوایەکەکانەوە سوودی بە یانە ئینگلیزییەکە نەگەیاند.

دوای گەڕانەوەی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بۆ یانەی شاهانە، بەرپرسانی ماگپایس بیریان لە فرۆشتنی کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، ئەستێرەکەی کافیتیرۆس لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی ئەی سی میلان لەسەرهێڵە، دەیانەوێت پێگەی هاکان چالهانۆگلو بگرێتەوە، تەنانەت ڕەوتی دانوستاندنەکان بەرەوپێشچووە.

ئەگەر “خامێس” درێسی یانە لۆمپاردییەکەی ئیتاڵیا بپۆشیت، دەبێتە تاکە یاریزان لە شەش خولی گەورەی ئەوروپا یاریکردووە، لەنمونەی خولەکانی پۆرتوگال، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا و ئینگلتەرا، خولی ئیتاڵیاشی دێتەسەر.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لە چوار، یەک بەرامبەر گایا پێشکەشی ڤالێنسیا دەکات

بابەتی دواتر

کۆتینیۆ سێ بژاردەی لەبەردەمدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share