پێکهاتەی یاریزانە سەربەستەکان لە ڕامۆسەوە بۆ مێسی

1ی تەمموزی هەموو ساڵێک چەندین یاریزان بۆندەکانیان کۆتاییدێت، لەم وەرزەشدا جیاواز لەساڵانی ڕابردوو چەندین ئەستێرەی ناوداری جیهانی بۆندەکانیان کۆتاییهاتووە و نوێنەکراونەتەوە.

ڕۆژنامە وەرزشییەکانی ئەوروپا پێیانوایە 1ی تەموزی 2021 دراماتیکیترین مانگە بۆ تۆپی پێ، تیایدا لیۆ مێسی و سێرجیۆ ڕامۆس و جیانلویجی دۆناروما و فرانک ڕیبێری و چەندین ئەستێرەی دیکە بۆندەکانیان کۆتاییهاتووە، سەرباری ئەوەی یاریزانی گەورە و بەتوانان، بەڵام تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکانیان، یاخود یانە خوازیارەکانی دیکە بەڕێککەوتن نەگەیشتوون و ناشزانرێت داهاتوویان بەرەوکوێ دەچێت.

بەپێی پۆلێنکردنێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، لەم وەرزەدا پێکهاتەیەکی ئاگرین لە یاریزانان بۆندەکانیان کۆتاییهاتووە و سەربەستییان لە یانەکانیان بەدەستهێناوە، نرخیان بێبەرامبەرە و هەر یانەیەک دەتوانێت بەبێ پێشکەشکردنی دۆلارێک بیانگوێزێتەوە، بەو مەرجەی موچەی ساڵانەیان بۆ تەرخان بکات.

پێکهاتەکەش بریرین لە:

گۆڵپارێز: جیانلویجی دۆناروما.

بەرگری: ئیلسەید هیسای، سێرجیۆ ڕامۆس، جیروم بواتینگ، ڕاین بێرتراند.

ناوەند: جۆن لوندسترام، جاک ویڵشێر، خوان ماتا.

هێرشبەر: لیۆ مێسی، جۆشوا کینگ، فرانک ڕیبێری.

یاریزانە یەدەگەکان: دیمیترۆڤیچ، کیلینی، پاولینیۆ، بارۆلۆ، سەمیر نەسڕی، بالۆتێلی، دیێگۆ کۆستا، بن عەرفە، گامێرۆ، موستافی، گارای، کایخۆن، ڕۆبن، یوڤیتیچ.

بابەتی پێشتر

مباپێ هەنگاوی ناوە و ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی پەیوەندی پاریسە

بابەتی دواتر

کۆمپانیاکان ئۆفەری بازرگانییان بەسەر هاندەرەکەی سویسرا باراندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share