قەیرانی وزە هەڕەشە لە جامی جیهانی دەکات

بەرپرسانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خلیسکانی سەر بەفر، بە دووری نازانن بەهۆی قەیرانی وزەوە مۆندیالی خلیسکانی سەر بەفر شکستبهێنێت، یاخود هەڵبوەشێنرێتەوە.

میشێل ڤیۆنی فەرەنسی، سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خلیسکانی سەر بەفر لە کۆڕێکدا لە سلۆڤینیا دانی بەوەدا نا، کە هیچ پلانێکی یەدەگیان لەسەر پرسی قەیرانی وزە و کاریگەرییەکانی نییە.

ڤیۆن ئاماژەیکردووە، فیدراسیۆنی خلیسکانی سەر بەفر ئاگاداری کێشەکانی دروستبوونی بەفر و ئاستەنگییەکانی بەردەم کێبڕکێکانی بوارەکەیە، لە کاتێکدا داوا لە خەڵک و کۆمپانیاکان کراوە ئاو و وزە پاشەکەوت بکەن.

ڤیۆن ڕوونیشی كردەوە، دەكرێت لە ماوەیەكی كەمدا بەشێك لە پێشبڕكێكانی مۆندیال بگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی دیکە، یاخود هەڵبوەشێنرێتەوە و ئەنجام نەدرێت.

چالاکییەکانی جامی جیهانی خلیسکانی سەر بەفر لە ڕۆژانی 26 و 27ی تشرینی دووەمی 2022 لە شاری ڤیسلای پۆڵەندی دەستپێدەکات، بەشێکی دیکەی چالاکییە سەرەکییەکان لە شاری ڕۆکای فینلاندی ئەنجامدەدرێن.

بابەتی پێشتر

مایوێزەر و ماکگریگۆر یاریی گەڕانەوە دەکەن

بابەتی دواتر

زۆرترین هۆکاری جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان دەستێوەردانی خێزانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share