تین هاگ بۆ مان یونایتد: ئەم هەشت یاریزانە بۆ فرۆشتن نین

ڕاهێنەری داهاتووی یانەی مانچستەر یونایتد، ئێریک تین هاگ یاریزانانی یانەکەی کردووە بە چوار گرووپەوە و داوای بەردەوامبوونی هەشت یاریزانی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە گاردیان”، تین هاگ یاریزانە بەسوودەکانی مانچستەر یونایتدی کردووە بە چوار گرووپەوە، گرووپی یەکەم پێکهاتووە لە یاریزانە گەورەکان لە نموونەی ڕافائێل ڤاران و برونۆ فێرناندێز، کە دەبێت وەرزی داهاتوو بەردەوام بن.

گرووپی دووەم پێکهاتووە لەو یاریزانانەی دەکرێت بە هەوڵدانی زیاتر بە ترۆپکی تواناکانیان بگەن، لە نموونەی مارکۆس ڕاشفۆرد و سکۆت ماکتۆمینای، ئەو دوو یاریزانەش بە پێویست زانراوە لە ڕیزەکانی “ڕێد دێڤڵز” بەردەوام بن.

گرووپی سێیەم ئەو یاریزانانەن کە ڕەوتی یاریکردنیان بەردەوام لە بەرەوپێشچووندایە، وەک جادۆن سانچۆ.

گرووپی چوارەمیش بەهرەدارانی ئەکادیمیای یونایتدن، لە نموونەی جەیمس گارنەر، هانیپاڵ مێجبری، ئەلیخاندرۆ گارناچۆ، کە دەبێت تواناکانیان هەڵبکۆڵرێت و هەنگاو بە هەنگاو تێکەڵ بە پێکهاتەی یەکەم بکرێن.

بابەتی پێشتر

چەند ئەنجامێکی سەرنجڕاکێش.. چیدەبێت گەر هەفتەیەک تۆڕەکانی پەیوەندی بەکارنەهێنێت؟

بابەتی دواتر

لە زانكۆی سلێمانی سەگ پەلاماری كچێك دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share