بەشیر حەداد داوای لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكەی بەغداد دەكات

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە حكومەتی عێراق و دادگای فیدڕاڵی دەكات لێكۆڵینەوە لە روداوی سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغداد بكات و داواش لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەكات هەڵوێستیان هەبێت.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغداد دەكات كە بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ژمارەیەك “خۆپیشاندەری گێرەشێوێنەوە” سوتێرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، حەداد دەڵێت، ئەو دۆخە ھەستیارەی كە ئێستا وڵاتی پێدا تێپەردەبێت لەسەر ھەموو لایەك پێویست دەكات كە بارودۆخەكە بە ئاراستەی ھێوركردنەوە ببەن نەك ئەوەی ھێرش بكرێتە سەر بارەگای پارت و لایەنە سیاسییەكان و ئاگری تێبەر بدرێت و سوكایەتی به ئاڵای ھەرێمێكی فیدراڵی دەستووری بكرێت كه “سیمبولی پیرۆزی میللەتێكە نەك تەنیا حیزبێك”.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لە حكومەتی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری كردووە، لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە و ھاندەرانی و هەروەها بێدەنگی ھێزە ئەمنییەكانی عێراق بكەن و، ئەو كەسانەش ئەو كارەیان ئەنجام داوە دەستگیربكرێن و بدرێنە دادگا و باسی لەوەشكردووە كە “پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەكانی عێراق و فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرامبەر ڕوداوەكە، بێ دەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت”.

بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانێكی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لەبارەی حەشدی شەعبییەوە، لایەنگرانی ئەو هێزانە لە بەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی خۆپیشاندانیان سازكرد.

دواتریش بارەگاكە، كە دەكەوێتە ناوچەی كەڕادە لە ناوەڕاستی بەغداد، لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە سوتێنرا.

بابەتی پێشتر

هۆشیار زێباری: حەشدی شەعبی هێزێكی تێكۆشەرە

بابەتی دواتر

حەشدی شەعبی: بەهەموو شێوەیەک توندوتیژی و کاری تێکدەرانە ڕەتدەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژن و پیاوێک بە چەکوش کوژران

لە رووداوێکدا ژن و پیاوێک لە پارێزگای بەسرە بە چەکوش کوژران پۆلیسی پارێزگاکەش رایگەیاند، بەمەبەستی دزیکردن تاوانەکە روویداوە.…
Total
0
Share