ژن و پیاوێک بە چەکوش کوژران

لە رووداوێکدا ژن و پیاوێک لە پارێزگای بەسرە بە چەکوش کوژران پۆلیسی پارێزگاکەش رایگەیاند، بەمەبەستی دزیکردن تاوانەکە روویداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای بەسرە بڵاویکردەوە، “دوێنێ دووشەممە ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەکتربوون بە چەکوش کوژراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەدوای دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوان و بوونی زانیاری تەواو توانرا بکوژی ژن و پیاوەکە دەستگیربکرێت”.

باسیلەوەشکرد، “تۆمەتبارەکە دانی بەوەداناوە بە مەبەستی ئەنجامدانی دزیی لە ژن و مێردەکە تاوانەکەی ئەنجامداوە، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە”.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی كەركوك هۆشداری دەداتە ئەوانەی چەكیان هەیە

بابەتی دواتر

گەر چەند قەترەیەک لە ئاوی لیمۆی سەوز بکەیتە چاوت رەنگی دەگۆڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share